مه‌ترسی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

مه‌ترسی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ له‌ماڵپه‌ڕی‌ (چاودێری‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌مریكی‌)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌گرنگی‌ خواردنی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌كات، كه‌ ڕه‌نگیان پرته‌قاڵیه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (mbc net) بڵاویكرده‌وه‌، توێژه‌ران له‌زانكۆی‌ (هارڤارد)ی‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرایانكردوه‌، خواردنی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ به‌سروشتی‌ ڕه‌نگیان پرته‌قاڵیه‌ وه‌ك (گێزه‌ر‌و قۆخ‌و مانگۆ)، ده‌بنه‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیی‌ توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ (32%).

توێژه‌ران هۆكاری‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌، ئه‌و خۆراكانه‌ ماده‌ی‌ (بیتاكارۆتین‌و لۆتین)یان تێدایه‌، كه‌ به‌ماده‌ی‌ دژه‌ (وه‌ره‌م) داده‌نرێن، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیش ڕێژه‌ی‌ مردن به‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


مه‌ترسی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

مه‌ترسی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!