زۆر به‌ ئاسانی و خێرایی ئاڵوگۆڕی هه‌موو فایلێك له‌ نێوان ئایفۆن و گالاكسی بكه‌

Samsung-Galaxy-S4-vs-Apple-iPhone-5-01

زۆر به‌ ئاسانی و خێرایی ئاڵوگۆڕی هه‌موو فایلێك له‌ نێوان ئایفۆن و گالاكسی بكه‌

له‌وانه‌یه‌ پێشتر ناردن و وه‌رگرتنی فایل له‌نێوان ئایفۆن و مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانی دیكه‌دا كارێكی ئاسان نه‌بووبێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایفۆن ده‌بێت بلوتوسی بۆ چاك بكرێت و له‌هه‌مان كاتیشدا ئاڵوگۆڕی فایل له‌ ڕێگه‌ی بلوتوسه‌وه‌ تاڕاده‌یه‌ك خاوه‌ و ناتوانرێت له‌ڕێگه‌ی وایفایه‌وه‌ فایل بنێردرێت.

به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی زۆر به‌سوده‌وه‌ ئه‌و كێشه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌ و ده‌توانرێت زۆر به‌ ئاسانی و به‌ خێرایی هه‌موو جۆره‌ فایلێك له‌ ئایفۆنه‌وه‌ بۆ ئامێره‌كانی دیكه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بنێردرێت.

ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ ناوی شێرئت (ٍSHAREit) ه‌و بۆ هه‌ریه‌ك له‌ سیستمه‌كانی ویندۆز و ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز فۆن به‌رده‌سته‌ و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئاڵوگۆڕی هه‌موو جۆره‌ فایلێك ده‌كرێت.

به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌شنه‌كه‌ زۆر ئاسانه‌و له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌ودا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!