له‌فڕۆكه‌دا مه‌یخۆن

له‌فڕۆكه‌دا مه‌یخۆن

گه‌شتكردن به‌كارێكی‌ پڕ له‌ماندوێتی‌ داده‌نرێت له‌ڕوی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌رونییه‌وه‌، به‌هۆی‌ دابینكردنی‌ هۆیه‌كانی‌ حه‌وانه‌وه‌‌و گواستنه‌وه‌.

كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه‌كان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی‌ دابینكردنی‌ ژه‌مه‌ خۆراكێكی‌ سوكدان، تاوه‌كو پێشكه‌شی‌ گه‌شتیارانی‌ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به‌باشتری‌ ده‌زانن، له‌گه‌ڵ خۆیاندا ژه‌مه‌ خۆراكێكی‌ په‌سه‌ند ببه‌نه‌ نێو فڕۆكه‌كه‌ بۆ خواردن.

ڕۆژنامه‌ی‌ (هافینگتۆن پۆست)ی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی‌ سروشتی‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌، وا گونجاوه‌ گه‌شتیاران له‌كاتی‌ فڕینی‌ فڕۆكه‌دا هه‌ندێك خۆراك هه‌یه‌ وه‌لای‌ بنێن‌و نه‌یخۆن، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكچونی‌ چه‌ند كۆئه‌ندامێكی‌ جه‌سته‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕانكاری‌ له‌پله‌ی‌ گه‌رمی‌‌و ڕاده‌ی‌ شێ‌ له‌فڕۆكه‌دا ڕوده‌دات.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هه‌ندێك خۆراك به‌هۆی‌ بۆنه‌ تیژه‌كانییه‌وه‌، سه‌رنشینان‌و گه‌شتیارانی‌ دیكه‌ بێزار ده‌كه‌ن‌و پێویسته‌ نه‌خورێن له‌وانه‌:
1 ـ زه‌ڵاته‌ی‌ تونه‌.
2 ـ بیبه‌ری‌ تون.
3 ـ زه‌ڵاته‌ی‌ هێلكه‌.
4 ـ ماستاوی‌ چه‌ور.
5 ـ چپسی‌ په‌تاته‌.
6 ـ ماسی‌ قوتو.
7 ـ ئه‌ڵقه‌ پیاز هاوشێوه‌ی‌ چپسی‌ په‌تاته‌.
8 ـ سه‌نده‌ویچی‌ هۆت دۆگ.
9 ـ خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه‌.
10 ـ ساسه‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه‌.
—————————————————————-
و: نیاز جه‌لال

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!