چۆنییەتی درووست کردنی مڕەبای شوتی

cover

پێداویستییەکان

  • ٣ کوپ توێکلی شوتی
  • نیو کوپ شەکر
  • توێکڵی ١  پڕتەقاڵ
  • نیو لیمۆ
  • دارچین

 

هەنگاوەکان

1

پارچە  توێکلەکان لە بەشە سەوزەکەی پاک دەکرێتەوە  و لەشێوەی چوارگۆشەی بچووک لەت دەکرێت.

2

ئاوی کوڵاو بەسەر پارچە لەتکراوەکان دادەکرێت تاوەکو تەواو نقوم دەبن و کە ئاوەکە سارد بۆوە  بۆ ماوەی شەوێک لەناو یەخچاڵ هەڵدەگیرێت، بۆ رۆژی دواتر ئاوەکە لە شوتییەکە دەردەهێنرێت تا وشک دەبێتەوە، بەڵام ٢ کوپ لەم ئاوە هەڵدەگیرێت، دواتر توێکڵە شوتییەکان لەگەڵ ٢ کوپ ئاوەکە تێکەڵ دەکرێتەوە و دەخرێتە ناو مەنجەلێک و لەسەر ئاگرێکی مامناوەندی دەکوڵێنرێت.

کە ئاوەکە کوڵا، ئاگرەکە کز دەکرێت و وازی لیدێنین تاوەکو ١٠ چرکە، ئێستا نیوەی  شەکرەکەی تێدەکرێت و تێکدەدرێت تاوەکو باش دەتوێتەوە، دارچین و توێکڵی پرتەقاڵەکەی تێبکە و جارێکی تر ئاگرەکە کز دەکرێت.

3

بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەکوڵێنرێت و جاروبار تێکدەدرێت، بەڵام دەبێ سەری مەنجەڵەکە بە نیوەیی دانبرێت و ئەگەر پێویستی بە ئاو هەبوو دەتوانیت ئاوی تری تێ بکەیت، کە ڕەنگی توێکڵە شوتییەکان روون بوو ئەو کات بەتەواوی کوڵاوە.

4

مڕەباکە دەکرێتە ناو شوشەیەک و لەناو یەخچاڵ هەڵدەگیرێت.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!