سرکەی سێو یارمەتی پێست دەدات پاکبێتەوە

سرکەی سێو یارمەتی پێست دەدات پاکبێتەوە

ئەگەر کەسێکی دەگەڕێیت بەدوای پێستێکی پاک و سەرنجڕاکێشدا، بێ ئەوەی سەردانی هیچ ئارایشتگایەکی جوانکاری بکەیت کە خەرجیەکی زۆری تێدەچێت، دەکرێت بەرێگایەکی ئاسان ببیتە خاوەن پێستیكی ڕوون و جوان و خاوێن، کونیلەکان لە چەوری زیاد پاکبکەیتەوە.

 

1-سرکەی سێو یارمەتی پێست دەدات پاکبێتەوە لە ژەهر و زەیتی سروشتی زیادە، کونیلەکان دادەخات و زیپکەکان بەرەوە نەمان دەبات، ئەوەی لەسەر تۆیە تەنها هێنانی دوو کەوچک سرکەیە لەگەڵ 4 کەوچک ئاوی دڵۆپێنراو، بە لۆکە بیدە لە پێستەکەت، دوای چەند خولەکێک بیشۆ و کرێمی لێبدە.

 

2-لیمۆ بڕێکی زۆر پێکهاتەی بەسوودی تێدایە وەک ڤیتامین سی کە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست پێویستە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات، ئەوەی لەسەر تۆیە ئامادەکردنی کەوچکێک لیمۆ و تێکەڵکردنی کوپێک ئاو و هەڵگرتنی لە ساردکەرەوەدا، شەوانە بە لۆکەیەک پێستی دەموچاوتی پێ پاکبکەرەوە، دەبێتە هۆی لابردنی ئەو سوتاوییەی بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروست بووە لە پێستدا.

 

3-چای سەوز یەکێکە لەو پێکهاتانەی بڕێکی زۆر ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، دژی دروستبوونی زیپکەیە، لەهەمانکاتدا یەکسانی لە بەرهەمهێنانی زەیتی سروشتی پێستدا ڕادەگرێت، ئەوەی پێویستە دانانی کیسی چای سەوزە لەناو کوپێک ئاوی گەرمدا و هەڵگرتنی لە ساردکەرەوەدایە، پاشان بیدە کیسەکە لەسەر پێستەکەت و دایبنێ وردە وردە یان بەش بەش.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!