چۆنیەتی نوسین و دارێشتنی (CV) بە شێوەیکی سەرکەوتوو

چۆنیه‌تی نوسین و ئاماده‌كردنی سی ڤی CV به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو له‌گه‌ل نمونه‌كی ئاماده‌كراو

.

چۆن (Curriculum Vitae) یاخود (CV) سەرکەوتوو دەنوسین؟؟

وادیارە هیچ فئڕکاریەک و نوسراوێک بونی نیە لە سەر چۆنیەتی نوسینی و دارێشتنی (CV) بە زمانی کوردی.

بە پێویستمان زانی کە هەوڵ بدەین لە رێگەی ئەم مالپەرەوە چەند خزمەتێکی بچوکی گەنجانی کوردستان بکەین چونکە  نوسین و دارێشتینی CV زۆر گرنگە وە زۆر کەسی شارەزامان هەیە بەڵام لە بەر  نادروستی نوسینی CV یەوە لە زۆر هەلی کار بێ بەش بونە .. بۆ ئەوەی چی تر کێشەتان نەبێت و دوو دڵ نەبن لە نوسینی CV  ئەم بابەتەمان بۆ ئێوەی خۆشەویست داناوە تا هەموو لایاک سود مەند بن

چەند تێبینیەک بۆ نوسینی CV

● مەهێلە (CV)یەکەت لە دوو پەڕ تێپەر بێت.

●ناوی تەواوی خۆت و ناونیشان و ژمارەی مۆبایلەکەت لە سەرەوە یاخود لە سەرەتادا بنوسە.

●لیستێک بۆ نوسینی کاری لە پێشینەت ئامادە بکە، واتە ئەو کارانەی لە پێشوودا کردوتە و شارەزایت تێیاندا هەیە، بە کاری ئێستات دەست پێبکە، ئەگەر لە ئێستادا کارێکت نەبوو بە کۆتا کارت دەستپێبکە.

●درێژە بە نوسین مەدە و بە کورتی و پوختی بنوسە و خۆت لە دوبارەکردنەوەی وشە بە دوور بگرە.

تا رونکرنکردنەوە و تێگشەتن لە بابەتەکە ئاسان بێتە پێویستە ئەم بەشانە جیا بکەیتەوە:

بەشی یەکەم: زانیاری کەسی

ئەو زانیاریانە گرنگانەی کە پێوستە لەم بەشە دا بنوسرێت و لە ناو (CV)  دا بونی هەبێت ئەمانەن:

ناو: ناوی سیانیت بەشیوەیەکی دروست بنوسە.

پۆستی ئەلیکترۆنی (Email): پۆستی ئەلیکترۆنی شیاو و دروست بنوسە کە دووربێت لە ناو وشەی نەخوازراو ، گەر ناوی خۆت یان نزیکراو بێت لە ناوی خۆت بێت باشترە.

ژمارەی مۆبایل: ئەمە گرنگترینە لەم بەشەدا کە پێوستە بەراستی بینوسی و بە بەردەوام ئاگات لە مۆبایلەکەت بێت و نەکوژێتەوە و لە دەرەوەی بازنە نەبێت.

ناونیشان: لێرەدا پێویستە ناونیشانی نیشتەجێبونت بنوسیت  کە پێکهاتبێت لە شار/گەرەک/کۆڵان

بەشی دووەم:کورتەیەکی پوخت

زۆربەی لەوانەی کە (CV) یەکەی تۆ یان هەرکەسێکی تر ئەچێتە بەردەستی و هەلی ئەسەنگێنێت لە ١٠ چرکە زیاتر لە کاتی خۆی نادات بە خوێندنەوەی، چوونکە بە دوای چەند زانیاریەکدا دەگەرێت کە سەرنجی رابکێشێت. لێرەدا دەتوانیت بە نوسراوێکی زۆرکورت سەرنجی ئەم کەسە بەلای خۆتدا رابکێشیت و وا بکەیت پەسەند بکرێت. بەڵام بیرت بێت لە ٤ بۆ ٣ دێر کەمتر بنوسیت باشترە.

نمونە:

● ژمارەیەکی سەرکەوتووم لە کۆمەڵەی ژمێریارانی کودرستان، ئەزموونی ٤ ساڵی کاری ژمێریاریم هەیە و لەو بوارەدا توانای فێرکردنم هەیە”

● “شارەزایم هەیە لە پرۆگرامەکانی word, Photoshop, web page maker یاخود هەر پرۆگرامێک کە تۆ ئەی زانیت ئەزمونی ٢ ساڵی کارم هەیە لە رۆژنامەی (********) یاخود وێب سایتی (*******) یاخود هەر شوێنێکی دیکە کە تۆ خۆت دەینوسی”

●خاوەنی بروانامەی (*****) م لە (******) دا و ئەزموونی ٣ ساڵ کارم هەیە لە (*******) پاشان ساڵێک لە (******)

بەشی سێهەم:کات و شوێنی کاری لە پێشینەت یەک بە دوای یەک

ئەم بەشە پەیوەندی تەواوی بە بەشی پێشترەوە هەیە و وەک تەواوکەرێکە بۆی ، کاتێک لە بەشی پێشوودا سەرنجی کەسی هەلسەنگێنەر را دەکێشیت، لێرە وردەکاری زیاتر دەخوێنیتەوە.

لێرەدا کارەکانی پێشووی خۆت دەنوسیت کا پێویستە وردەکاری کات و شوێن بخەیتە روو، هەروەها بە کاری ئێستات دەستپێ ئەکەیت و ئەگەر هەبوو. ئەگەر نا ئەوا کۆتا کارت کە دەستبەرداری بووت. واتە لە کاتی ئێستاوە دەستپێئەکەیت و بە رەو رابردوو نەک بە پێچەوانەوە.

بەم شێوەیە:

●  بە ناوی کاری ئێستات یان کۆتا کارت دەستپێبکە. (واتە ناوی کارەکە).

●پاشان بەرواری دەستپێکردنی کارەکە هەروەها بەرواری وازهێنان.

●دواتر ناوی شوێنی کار.

●ئێستا کورتەیەک لە سەر شوێنی کارەکەت بنوسە. (هەر شوێنێکی کار لای هەموو خەلکی ناسراو نیە و هەروەها ئەم بەشە رادەی تێگەشطنی تۆ دەردەخات لە شوێنی کارەکەت).

●دواترە کورتەیەک لە سەر ئەرکی خۆت بنوسە  لە شوێنی کارەکەت. بیرت بێت زانیاری زۆرتر مەنوسە و موبالەغە مەکە لەم رونکردنەوەیەدا. بۆ نمونە ئەگەر ئەرکی تۆ ( بەرێوبەری پرۆژەکان) بوو مەنوسە : من وەک بەرێوبەری پرۆژەکان کارم ئەکەرد چونکە ئەمە خۆی لە ناوی ئەرکەکەتدا دیار و رونە.

●لە کۆتاییدا گرنگترین دەسکەوتەکانت بنوسە کە بە گرنگیان ئەزانیت جگە لەوەی کە ئەرکی خۆت بووە. لێرەدا پێوستە ئەرک و دەستکەوت لێک جیا بکەیتەوە بۆ نمونە ” کارەکانم بە باشی بەرێوە دەبرد” یان شتێکی لەم جۆرە نابێت بە دەستکەوت بەلکو بە پێناسەی کارێک بکەیت کە زۆر زوتر لە وادەی تەواو بونی بە سەرکەوتوی تەواوت کردبێت یاخود بری تێچونی  کارێکت بەرەێژەیەکی بەرچاو کەم کردبێتەوە یاخود کارێکی جیاواز و گونجاوت ئەنجام دابێت بۆ هەر پسیارێک کە لەم بەشەدا لێت بکرێت چونکە ئەگونجێ بە دواداچوون بۆ راستییەکەی بکرێت. جا باشتر وایە کارێک کە ئەتوانیت لە بارەیەوە قسە بکەیت یان زنیاری زیاتر بدەتیت ئەینوسیت.

بەشی چوارەم: بروانامە و خولی راهێنان

بە نوسینی کۆتا بروانامە کە بەدەستت هێناوە دەستپێبک و ناوی شوێن و کاتی بەدەست هێنانی بنوسە.

دواتر ناوی ئەو خولانەی کە ئامادەیان بوویت بنوسە ئەگەر هەیە بە شوێن و ساڵی بەرێوەچونی خولەکەوە. وە زیاتر ئەو دەورانە بنوسە کە پاڵپشتی تایبەتمەندێتی پیشەییت ئەکەن.

لە کۆتایدا گەر (CV) بەم شێوەیە داڕیژیت دلنیام کێشەتان نابێت و گەر گونجاو بێت بۆ ئەو شوێنەی لای تۆ خوازراون و (CV) خۆت ناردووە بۆ لایەنی پەیوەندی دار و بەخت یاوەرت بێت پشت بەخوا وەردەگیرێت.

.
زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی سی ڤی كلیك لێره‌ بكه‌
سی ڤی به‌ ئاماده‌كراوی راسته‌وخۆ داگرن

.
ئاماده‌كردنی : Akar Jalal


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!