چۆن چاكه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكت ده‌كه‌ی ؟؟

000aaaz-486x324

رێز گرتنی دایك و باوك به‌ چاكه‌ كردن ده‌بێ له‌گه‌ڵیان به‌ قسه‌و به‌ كردار ، پاشانیش ده‌بێته‌ هۆی نزیك بونه‌وه‌ی تۆ له‌ خوای په‌روه‌ردگار .

وه‌ دیاره‌ چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیش ڕێز وپاداشتێكی زۆری هه‌یه‌ له‌لای خوای گه‌وره‌ و نیشانه‌ی ڕازی بوونی خوای په‌روه‌ردگاره‌ له‌كه‌سه‌كه‌ ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ : ( ڕه‌زامه‌ندی خوا له‌ ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوكدایه‌) .

چۆنیه‌تی چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك :

. به‌ گوێ كردنیان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ گوناهو خراپه‌ .

. چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵیان به‌ گوتن و به‌ كردار .

. گوێ لێ ڕاگرتنیان ، دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ پچڕ كردنی قسه‌كانیان كاتێ كه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن .

. یارمه‌تیان بده‌ كاتێ كه‌ پیر ده‌بن و دڵیان مه‌ره‌نجێنه‌ .

. ده‌نگت به‌سه‌ریان به‌رز مه‌كه‌ره‌وه‌ .

. ئه‌گه‌ر پیویستیان به‌ پاره‌ بوو به‌ پێی توانا یارمه‌تیان بده‌.

. دوعایان بۆ بكه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ : كاتێ كه‌ مرۆڤ ده‌مرێ كرداره‌كانی هه‌مووی ده‌وه‌ستێ ته‌نها سێ شت نه‌بێ ئه‌وانیش : صه‌ده‌قه‌ی جاریه‌ ، زانستێك كه‌ سوودی بۆ گشتی هه‌بێ ، یانیش مندالێكی صاڵح كه‌ دووعا بۆ دایك و باوكی بكات .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!