شەش خۆراک بۆ بەهێزکردنى چاو

367

پسپۆڕان: دەکرێت مرۆڤ لەڕێگەى خۆراکەوە پارێزگاریی لە تەندروستی چاوى بکات و لە لاوازبوون بیپارێزێت.

لەو بارەیەوە پسپۆڕانى خۆراک و هەروەها پزیشکانى چاو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن: بەشێک لە سەوزە و میوەکان و هێلکە و بادەم و ماسی، تواناى بینینی چاو بە بەهێزی دەهێڵنەوە و ڕێگریی لە کزبوونی دەکەن.

• سەوزە گەڵاپانەکان: وەک کەلەرم و کاهوو و سپێناغ و گەڵای توور و سڵق و جەرجیر، ژمارەیەکی زۆری دژە ئۆکسان لەخۆدەگرن، وەک لۆتین و زیاکسانسین کە ڕێگریی لە دابەزینی ئاستی بینینی چاو دەکەن و ناهێڵن کز ببێت.

• هێلکە: زەردێنەی هێلکە زینک لەخۆدەگرێت و هاوشێوەی سەوزە گەڵا پانەکانیش دژە ئۆکسانى زۆری تیادایە و بە تایبەت لۆتین و زیاکسانسین کە پارێزگاریی لە تەندروستی چاو و بە بەهێزی مانەوەى توانا و ئاستی بینینی دەکەن.

• توو: ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی لەخۆدەگرێت کە ڕێگریی دەکات لە لاوازبوونی هاوێنەی چاو و بەوەش تواناى بینینی چاو بە بەهێزیی دەمێنێتەوە.

• بادەم: زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی، پسپۆڕانیش دەڵێن ڤیتامین ئی ڕێگریی دەکات لە ڕەقبوونی هاوێنەی چاو و کزبوونی.

• ماسی چەور: ماسی توونە و سەلەموون و جۆرەکانى دیکەى ماسی چەور، بڕێکی زۆر لە ترشی ڕۆنیی (ترشی چەور) لەخۆدەگرن، ئەوەش هەمان ئەو پێکهاتەیەیە کە لە تۆڕى چاودا هەیە و کەمبوونەوەشی دەبێتە هۆی وشکبوونی چاو و کزبوونی.

• مزرەمەنییەکان: میوە مزرەکان زۆر دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، ئەو ڤیتامینەش پارێزگاریی لە هاوێنەی چاو دەکات و لە لاوازبوون دەیپارێزێت.

 

…………….

سه ر جاوه : nrttv.com

http://nrttv.com/NRT2/Detail.aspx?Jimare=5830


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!