کراک، پاچ، کەیگن، چین و بۆچى و چۆن بەکاردێن؟

وەک هەوومان دەزانین لە ئێستادا زۆربەى بەرنامەى کۆمپیوتەر و ئاپى مۆبایلەکان پێویستى بە چالاک کردن هەیە بۆ بەردەوام بوون لە بەکارهێنانى بەرنامەکە، بۆ چالاک کردنیش پێویستە کلیلەکە لە دروستکەرى بەرنامەکە بکڕین، بەڵام لە ئێستادا ڕیگا زۆرە بۆ دەست کەوتى کلیلى هەموو بەرنامەیەک بەبێ بەرانبەر… با لەوە گەڕێین، لەم بابەتەدا باس لە سێ جۆر فایل دەکەین کە لەوانەیە زۆر ناویانتان بیستبێت، ئەوانیش کراک، پاچ و کەیگن. ئەمانە ناوى سێ جۆر فایلن کە هەر سێکیان بۆ چالاک کردنى بەرنامەکانى کۆمپیوتەر بەکاردێن هەر دانە و بە شێوازێک و هەنگاوى جیاواز
ئێمە لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەم فایلانە دەکەین بۆ چالاک کردنى بەرنامەکان
کراک
سەرەتا با باسى کراک بکەین کە بەر بڵاوترین شێوازە بۆ چالاک کردنى بەرنامە. لە هەموو ئەو بەرنامانەى پێویستیان بە چالاک کردن هەیە فایلێکى تایبەت بە چالاک کردنى بەرنامەکە هەیە لە فۆڵدەرى بەنامەکە لەو هاردەى ویندۆزى لەسەر دامەزراوە، ئەم فایلە وادەکات کە بەرنامەکە بۆ کاتێکى دیارى کراو کار بکات و چیتر کار نەکات… کراک واتە “شکاندن” ئەم کراکە هەمان جۆرە فایلە کە پەیوەندى دارە بە چالاک کردنى بەرنامەکەوە واتە ئێمە ئەم فالەى ناوى کراکە جێ گۆڕکێ دەکەین بەو فایلەى کە لە فؤلدەرى بەرنامەکە هەیە، ئەم فایلە وادەکات بەرنامەکە چالاک بێت و بەبێ کێشە کار بکات و چیتر داواى چالاک کردن نەکات
پاچ
پاچیش هەمان کارى کراک ئەنجام دەدات، بەڵام لە کراکدا پێویست ناکات ئێمە فایلە بدۆزینەوە و جێگۆڕکێى پێ بکەین، تەنها بە  کردنەوەى پاچەکە و کرتە کردن لەسەر دوگمەى دیارى کراو، ڕاستەوخۆ خۆى فایلەکە دەدۆزێتەوە و لەگەڵ فایلە نوێیەکە جێ گۆڕکێى پێدەکات، بەم شێوەیە کارەکە بۆ بەکارهێنەر ئاسانتر دەکات
کەیگن
بەهەمان شێوە وەک بەرنامەیەکى بچووک وایە، بە کردنەوەى تێیدا کلیلى چالاک کردن یاخود سێریاڵى بەرنامە دیارى کراوەکەى تێدایە لەگەڵ ئەو پێداویستیانەى پێویستە بۆ چالاک کردنى بەرنامەکە
پێموایە بەڕێژەیەى باش لە هەر سێ ئامڕازەکە تێگەشتن.. بەهیواى تێگەشتن و سوودمەند بوونتان
………..
|| سه‌رچاوه‌:: تێکنـۆ کـورد
————————
ئامانجمان سوودمەند بوونتانە

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!