بۆچی منداڵ لە سکی دایکی دا پەنجە گەورەی خۆی دەمژێت؟

original

ئەگەر لە بەدیھێنراوەکانی خودا بکۆڵینەوە و لێیان وردبینەوە، بەڕاستی زۆر بە ئاسانی دەگەینە ڕاستییەکان.
زۆربەمان لە وانەی زیندەوەرزانی یان زانست خوێندوومانە یان وێنەی منداڵمان لە سکی دایکی دا بینیوە کە پەنجەگەورەی خۆی دەمژێت، باشە منداڵ بۆچی پەنجە گەورەی خۆی دەمژێت؟ بەڕاستی ئەم پرسیارە بکەین ئەوە وەڵامێکمان دەستدەکەوێت کە جێی سەرسووڕمانە! جێی ئەوەیە کە ھەڵوەستەیەک بکەین و کەمێک لە گەورەیی و کاربەجێیی و حیکمەتی خودای گەورە وردبینەوە، چونکە ئەمڕۆ زانست ئەوەی سەلماندووە کە منداڵ لە سکی دایکی دا پەنجە گەورەی خۆی دەمژێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کاتێک منداڵەکە لەدایک بوو و لە سکی دایکی ھاتە دەرەوە فێری ئەوە بووبێت کە مەمکی دایکی بمژێت! بۆیە ئەگەر منداڵ لە سکی دایکییەوە فێری پەنجە مژین نەبێت ئەوە ھەرگیز ناتوانێت دوای لەدایک بوون مەمکی دایکی بگرێت و بیمژێت و ئەوکاتیش ناتوانێت شیری دایکی بخواتەوە و لە برسان دەمرێت. سەیری گەورەیی خودا بکە لە سکی دایکییەوە منداڵ فێری پەنجە مژین دەکات تاکو کە لەدایک بوو زۆر بەئاسانی مەمکی دایکی بگرێت و بیمژێت و شیر بخواتەوە.   بەڕاستی تەنھا ئەم نموونەیە ئایەت و موعجیزەیەکی گەورەیە..تەنھا پەنجەمژینی منداڵ لە سکی دایکی بەسە بۆ ئەوانەی کە تا ئەمڕۆ ماددە و سروشت و بتە جۆراوجۆرەکانی دیکە دەپەرستن.

………….

سه‌رچاوه‌:باخچه‌

baxcha.com

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!