بۆ ئافره‌تان ..بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ خێزانێكی باش بۆ هاوسه‌ره‌كانتان

815

هه‌موو ئافره‌تێك ده‌یه‌وێ ببێ به‌ خێزانكێ نموونه‌یی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ، له‌هه‌مان كاتیشدا هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی ته‌واوی پێ بدات .

له‌ خواره‌وه‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك یارمه‌تی ئافره‌تان ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ :

. به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و هێمن بیروبۆچون و پێشنیاره‌كانی وه‌رگره‌ ، وه‌له‌كاتی گونجاو .

. دوور كه‌ره‌وه‌ له‌ ئاشكرا كردنی نهێنی بۆ خزم و هاوڕێكانی .

. هه‌وڵ بده‌ كاره‌كانت ڕێك بخه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروئیشه‌كانی ماڵه‌وه‌و داواكاریه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت و به‌خێوكردنی منداڵه‌كانت به‌ جوانی.

. به‌باشترین شێوه‌ پێشوازی لێ بكه‌ كاتێ كه‌ دێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ، هه‌موو خه‌م و په‌ژاره‌ و ناخۆشیه‌كان له‌ بێر بكه‌ له‌ كاتێ كه‌ دێته‌وه‌ .

. پێش ئه‌وه‌ی بێته‌وه‌ خوادن و سفره‌ ئاماده‌كرابێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا نه‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ نان خواردن .

. كاتێ كه‌ ئیشێكی ناو ماڵه‌وه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ی ، ئه‌وا ئیشه‌كه‌ دیاری بكه‌و له‌ توانای خۆی زیاتری پێ ئه‌نجام نه‌ده‌ی .

. ڕاستگۆ و ده‌ست پاك به‌ له‌گه‌ڵی .

. گرنگی به‌ جل و به‌رگ و ڕوخسارت بده‌و به‌ پاك و خاوێن و به‌ جوانی ڕایان بگره‌ .

. كاتێ كه‌ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ هاوڕێ به‌ بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌و ده‌رگای بۆ بكه‌ره‌وه‌ .

. وه‌ كاتێ كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ نامه‌ی بۆ بنێره‌و خۆشه‌ویستیتان نوێ بكه‌نه‌وه‌ .
…………..
سەرچاوە:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!