لەکاتی برسێتیدا ئەمانە مەخۆ

feeling-hungry-2

ھەرچەندێک برسیت بوو ھەوڵ بدە ئەم خۆراکانە نەخۆیت چونکە کێشت زۆر زیاد دەکات و بۆیە خۆتی لێ بپارێزە و لەجیاتی ئەوە ھەوڵ بدە سەوزە و میوە و موقەبیلات و چەرەس بخۆیت.ئەو خۆراکانەش کەنابێ لەگەڵ برسێتیدا بیخۆیت ئەمانەن:
١.    لەنێوانی ژەمەکاندا بسکیت مەخۆ چونکە دەبێتە ھۆی زیاتر برسی کردنت و ھەست بەتێربون ناکەیت و رەنگی دەستکردی تێدایە کەزیانی ھەیە بۆ تەندروستیت.
٢.    گۆشتی قتو یەکێکە لەو خۆراکانەی کەنابێ لەکاتی ھەستکردن بەبرسێتی بیخۆیت ھەوڵ بدە ھەمبەرگر و باسترمە نەخۆیت چونکە دەبێتە ھۆی زیادبونی کێش و بەھۆی تامە خۆشەکەیەوە وادەکات زۆر زیاتر بخۆیت.
٣.    نانی بۆر بخۆ لەجیاتی نانی سپی کەکالۆریی زۆرە و ھەستی تێربونت ناداتێ وئەنسۆلینی خوێن زیاد دەکات.
٤.    زۆرکاربۆھیدرات مەخۆ کەلەنێو برنج و پەتاتەی سورەوکراودا ھەیە چونکە خواردنێکە حەزی خواردنت زیاد دەکات بۆیە ئەگەر برسیت بوو زۆر مەیخۆ چونکە کێشت زیاد دەکات.
٥.    بیتزا مەخۆ چونکە رێگری دەکات لەدەردانی ھۆرمۆنی تێربوون، لێرەوە دەبینیت کەتۆ ھەر برسیتە و زۆر خواردنی ناسروشتیش دەخۆیت.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=22318&MapID=4

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!