ئەگەر ئەمەریکا پەنابەری وەرنەگرتایە ستیڤ جۆبز و ئەپڵ بوونیان نەدەبوو


ئەگەر ئەمەریکا پەنابەری وەرنەگرتایە ستیڤ جۆبز و ئەپڵ بوونیان نەدەبوو
بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری لە سەر دیوارێکی نزیک کامپی کالایس بۆ ئاوارەکان لە فەرەنسا وێنەی ستیڤ جۆبز دامەزرێنەری کۆمپانیای ‫#‏ئەپڵ‬ کێشراوە کە کؤڵێکی بە پشتەوەیە و کۆمپیوتەرێکی ماکیش بە دەستیەوەیە.
وێنەکە لە لایەن هونەرمەندێکی بەریتانی بەناوی بانکسی دروستکراوە و لە وێبسایتە تایبەتەکەیدا لەگەڵ وێنەکانی دیکەی بڵاوی کردووەتەوە.
عەبدول فەتاح جەندەلی باوکی ستیڤ دانیشتووی شاری حومس بووە لە سوریا و دواتر چوەتە زانکۆی بەیروت لە لوبنان پێش ئەوەی ساڵی ١٩٥٠ بچێتە ئەمریکا.
جەندەلی لە زانکۆی ویسکۆنسن لەگەڵ شیبڵ دایکی ستیڤ ئاشنادەبێت بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی باوکییەوە لێی جیادەبێتەوە. لە ئەنجامدا هەردووکیان ڕێکدەکەون دەستبەرداری منداڵەکەیان (ستیڤ) ببن و دەیدەنە خێزانێکی دیکە.
لینکی وێبسایتی بانکسی:
http://banksy.co.uk/
لینکی هەواڵ:

http://www.theverge.com/2015/12/11/9891764/banksy-steve-jobs-syrian-refugee


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!