4 ڕێگە بۆ بەختەوەری

_15900_800

شەكەتی و ماندوێتی لە ئێساماندا وای كردووە، ئەو رێگایانە وون بكەین كە دەروازەی بەختەوەرییان تێدا دەكرێتەوە، دەزانین كە ماندوویت، شەكەتیت، كاروبارەكانی رۆژانە جەنجاڵی كردویت، بەڵام ئەمانە گرفتێك نین، گەر بۆ ساتێكیش بووە لە كەمترین كاتەكانی خۆتدا بیر لە دەسكەوتن و بینینەوەی ئەو ڕێگایانە بكەرەوە كە هەنگاو بەرە و بەختەوەری دەنێن.

ئاسوودەیی بكەرە نەریت:
هەمیشە وا لە خۆت بڕوانە ئەوەی كە دەیكەیت، سوودی بۆ خۆت و دەورو بەرو خانەوادەكەت هەیە، بە متمانەوە كار بكە، دڵنەوای ئەوانە بدەرەوە كە هەست بە شكست یان كەموكورتی خۆیان دەكەن، سوپاسی خۆت بكە كە رێڕەوێكی باشت گرتووە و دەتوانی سوود بە كۆمەڵگا بگەیەنیت.
كراوەبە بەڕووی هەموواندا:
پەیوەندییەكانت با بەو ئاڕاستەیەت بەرن، كە دیار و لە دڵاشیرین و خۆش ڕوو بیت، دەرگاكەت بە ڕووی هیچ كەسێكدا دامەخە كە هاتوونە دیدەنیت بۆ كارێك یان پێویستییەك، چونكە ژیان رێگایەكی دووبارەیەوە و تۆش دەچیتەوە دەرگای هەموو ئەوانەی هاتوونەتە بەر دەرگاكەت، بەخەندەوە پێشوازی لە هەر كەسێك بكە كە بەدی دەكەیت و دێنە دیتنت یان سەردانیان دەكەیت، خۆت لە ئاستی هەر یەك لەو كەسانە دابنێ‌ كە بە جیاوازی پلە و پایەیی كۆمەڵایەتیان دێنە لات.
ئیلهام بەخش بە:
هەرگیز لە ناڕەهەتییەكان هەڵ مەیە، ئەوانەشی كە لە نارەحەتیداد بەدییان دەكەیت، هەڵیان بنێ‌ بۆ باشتر تووشی داڕوخانیان مەكە، پێیان بڵێ‌ ئەگەر دەستت ناگات بە مانگ، دەتوانی بگەی بە ئەستێرەكان بیرت نەچێت بە خۆشت بڵێ‌، هیوا بڕاو نابم.
سستی وەلا بنێ‌:
كارەكانی ئەمرۆت مەخەرە سبەی، خاو خلیچكی وەلا بنێ‌، هەمیشە لێپرسینەوە لە خۆت بكە، بزانە چیت كردووە باش و خراپەكانت بهێنە بەرچاو و لە باشەكان باش و لە خراپەكانیش پەند و ئەزموون وەربگرە.
خه‌ڵك
http://xelk.org/xezan/dreja.aspx?=hewal&jmare=5753&Jor=49

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!