ته‌ماته‌ به‌ په‌لكه‌كه‌یه‌وه‌ بخۆ…بزانه‌ بۆ؟؟؟

441

په‌لكی ته‌ماته‌ هه‌روه‌كو په‌لكی سێو ، پڕیه‌تی له‌ سوود و ڤیتامینات بۆ جه‌سته‌ و هه‌روه‌ها دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی تریش ، له‌وانه‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی مادده‌ی لیكۆبین له‌ په‌لكی ته‌ماته‌ .

ئه‌م مادده‌یه‌ ئیشی به‌ ته‌نها بریتی نیه‌ له‌ سوور بوونی ته‌ماته‌ به‌ڵكو واده‌كات كۆمه‌ڵێك ڤیتامینات بداته‌ به‌ ته‌ماته‌كه‌ خۆی ، هه‌روه‌ها جه‌سته‌ش به‌هۆیه‌وه‌ سوودێكی زۆری لێ وه‌ربگرێ ، له‌هه‌مان كاتیش ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌ماته‌ به‌ بێ په‌لكه‌كه‌ی بخوات ئه‌وا دوور ده‌بێ له‌و هه‌موو جۆره‌ ڤیتامیناته‌ (به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان).
ئه‌م مادده‌ لیكۆبینه‌ كه‌ له‌ خێزانی كارۆتینه‌ ، وه‌كو ترشێكی ئۆكسێنه‌ر كار ده‌كات بۆ پارێزگاری كردنی خانه‌كانی جه‌سته‌ ، هه‌روه‌ها وا دكات جه‌سته‌ دوور بخاته‌وه‌ له‌ كۆلیستڕۆلی زیان به‌خش و چاره‌سه‌ر كردن یاخوت دوور كه‌وتنه‌وه‌ش له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات .
دیاره‌ ئه‌م مادده‌یه‌ واتا لیكۆبین له‌ زۆر جۆری تری میوه‌ و سه‌وزه‌دا هه‌یه‌ ، به‌لام هیچیان وه‌كو ته‌ماته‌ بۆ ئه‌م مادده‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند نین .
له‌كۆتاییش ده‌توانین بڵێین كه‌ ته‌ماته‌ ته‌نها په‌لكه‌كه‌ی گرنگ نیه‌ بۆ ته‌ندرووستی به‌ڵكو هه‌موو ته‌ماته‌كه‌ خۆشی هه‌ر گرنگ و سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندرووستی له‌ش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤیتامین سی و كالسیۆم وڕیشاڵه‌كان له‌ ته‌ماته‌ دا به‌ی ده‌كرێ .

………….

سه‌رچاوه‌: .rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!