چەند زانیاریەكی ترسناك لە سەر نێرگەلە

rosavattenpipa

دەڵێن کێشانی نەرگیلە زیانی کەمترە لە کێشانی جگەرە! ھەروەھا دەڵێن نەرگیلە نابێتە ھۆی روودانی شێرپەنجەی سینگ! دەڵێن نەرگیلە بۆنی خۆشە! لەگەڵ ئەوەش دەڵێن کێشانی نەرەگیلە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بە قەد کێشانی ١٠ جگەرە ھەیە! دەڵێن نەرگیلە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە سەری ھەڵداوە و رەسەنە، بۆیە سەلامەتە!! ھەروەھا دەڵێن دووکەڵی نەرگیلە وەک جگەرە گەرم نییە و نابێتە ھۆی سووتاندنی ناوپۆشی سییەکان!! چەندانی ھەڵەی تر لە بارەی نەرگیلە لەم نووسینە راست دەکرێنەوە.

 

نەرگیلە، شیشە یا ھووکە
نەرگیلە، شیشە یا ھووکە ھەموو یەک شتە، بەڵام لە ووڵاتی جیاواز ناوی جیاوازی بۆ داندراوە، لە تورکیا و سوریا بە نێرگلە ناسراوە، لە سودان و مسر بە شیشە ھەروەھا لە ھینددستان بە ھووکە. ھەندێکیان لە قوڕ دروستکراون، ھەندێکی تریان لە ئاسن و پلاستیک، بەڵام ھەموویان لەسەر یەک بنچینە دروستکراون ئەویش کێشانی تووتنی بۆندارە کە بەناو ئاو بڵقەبڵق دەکات.
راستییەکان
– کێشانی نەرگیلە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بە قەد کێشانی دووکەڵی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ جگەرەیە! بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ووڵاتی بەریتانیا ئەنجامدراوە لە لایەن دامەزراوەی دڵی بەریتانی، لە ٨٤% ئەو کەسانی نەرگیلە دەکێشن وا تێگەیشتوون کە کێشانی نەرگیلە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بە قەد ١٠ جگەرەیە! دڵنیام ھەمان تێگەیشتن ھەیە لەناو نەرگیلە کێشەکانی خۆشمان!
– راستە کێشانی تووتن کە بە ناو ئاو تێپەڕدەبێت، گەرمییەکەی کەمترە وەک لە کێشانی جگەرە، بەڵام ئەم تێپەڕکردنە یا بڵق پێکردنە بە ناو ئاو لە کاریگەرییە شێرپەنجەیەکانی ماددە کیمیاوییەکان کەم ناکاتەوە، بە قەد کێشانی جگەرە کێشەی سینگ و دڵ دروست دەکات.
– کێشانی نەرگیلە سەختتر لە کێشانی جگەرە دەبێت ھۆی ئاڵوودەبوون، چ نەرگیلە چ جگەرە ھەردووکیان سووتاندن و کێشانی تووتنە، کە ماددەی نیکۆتینی تێدایە، ئەم ماددەیەش تووشی ئاڵوودەبوون بە جگەرە یا نەرگیلە دەکات.
– راستە تووتنی نەرگیلە بۆندار دەکرێت بە بۆنی میوەی جیاواز یا لەگەڵ ھەنگوین و شیرنی تێکەڵ دەکرێت، بەڵام تووتن ھەر تووتنە! ھیچ لە کاریگەرییە شێرپەنجەییە کیمیاوییەکانی ناگۆڕدرێت.
– بە بەراورد لەگەڵ جگەرەکێشان، نەرگیلە بڕی زیاتر لە ماددەی ئارسینک و قوڕقووشم و نیکلی تێدایە، ھەروەھا ٣٦ جار زیاتر تار و ١٥ جار زیاتر یەکەئۆکسیدی کاربۆنی تێدایە.
ئەوەی ماوەی باسی بکەین، بە دەرخستنی راستییەکان لەسەر نەرگیلە مانای ئەوەی نییە جگەرە سەلامەترە و باشترە بکێشرێت!! بەڵکو ھەردووکیان “نەرگیلە و جگەرە” ھۆکاری ناسراوی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و شێرپەنجەی سییەک

 

سه‌رچاوه‌:كوردیو

kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!