٢٥ی مانگ رووداوە گەورەکەیەتی

408025

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بەنیازە لە ٢٥ی مانگ رووداوە گەورەکەی ئەمساڵی بەئەنجام بگەیەنێت و نمایشێکی گەورە لۆ کۆڵ خۆی بکاتەوە.
لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی تەکنەلۆژییەکان مۆتۆرۆلا بەنیازە لە ٢٥ی ئەم مانگەدا کاتژمێرە زیرەکەکەی خۆی بخاتە بازاڕەوە بەناوی (Moto ٣٦٠)، ئەو ئامێرە نوێیە خاوەنی شاشەیەکی روون و چەندین تایبەتمەندی ناوازە دەبێت، ھەروەھا توانای ھەیە لەڕێگەی سیستەمی بلوتوسەوە ببەسترێتەوە بە مۆبایلەکانی مۆتۆرۆلا یان ئەو مۆبایلانەی بە ھەمان سیستەمی مۆتۆرۆلا کاردەکەن.
ھاوکات کاتژمێرە زیرەکەکە لەڕێگەی دەنگەوە نامەی تێکست دەنووسێت و دەینێرێت و توانای وەڵامدانەوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ھەیە، مۆتۆرۆلا ویستوویەتی لەپێش مانگی سێ و تەوژمی ئامێرە زیرەکەکان مۆتۆ ٣٦٠ نمایش بکات بۆئەوەی ھەواداران شاد ببن بە یەکەم ئامێری لەو شێوەیەی ئەمساڵ.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=17290&MapID=5


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!