خواردنی ڕەشکە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە

پێغەمبەر ئەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم)

خواردنی ڕەشکە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە

هەموو نەخۆشیەک لائەبات
سودەکانی
چەندین لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ڕەشکە لەم کلێکۆڵینەوانەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە ڕەشکە چارەسەرێکی سروشتی و زۆر کاریگەرەو چارەسەری چەندین نەخۆشی ترسناک دەکات.
هەندێک لە سودەکانی:
1- چارەسەری شەکرەی جۆری ٢ دەکات: خواردنی ٢ گرام ڕەشکە ڕۆژانە دەبێتە هۆی دابەزاندن و جێگرکردنی ئەنسۆلین.
2- چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی گەدە: خواردنی ڕەشکە دەبێتە هۆی نه هێشتنی نەخۆشیەکانی گەدە.
3- چارەسەری گەشکە دەکات: ڕەشکە هەر لەکۆنەوە بەکار هاتوە بۆ چارەسەری نەخۆشی گەشکە کە ئەم نەخۆشیە زیاتر توشی منداڵان دەبێت.
4- چارەسەری پەستانی بەرزی خوین دەکات: ئەوکەسانەی کە پەستانی خوێنیان هەیە ئەگەر بێتو ڕۆژانە ١٠٠-٢٠٠ مگم ڕەشکە بخۆن ئەوا پەستانی خوێنیان دادەبەزێت.
5- چارەسەرە بۆ تەنگەنەفەسی: خواردنی ڕەشکە تەنگە نەفەسی چارەسەر دەکات لەبەرئەوەی ڕێڕەوی هەوا ئاسان دەکات.
6- چارەسەرە بۆ لەوزەتێن و ئازاری قوڕگ.
7- چارەسەرە بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن: بەپێێ لێکۆڵینەوەکان کەلەسەر ڕەشکە کراوە خواردنی ڕەشکە چارەسەری شیرپەنجەی کۆڵۆن دەکات.
8- ڕەشکە دژە بەکتریایە هەروەها یارمەتی نەهێشتنی کلسی ددانیش دەدات.
9- بەدورت دەگرێت لە سەکتەی دڵ
10- مێشک دەپارێزێت لە پوکانەوە
11- گورچیلەکان دەپارێزێت لە لەناو چون
12- لەشێرپەنجەی مەمک دەت پارێزێت
ئاماده‌كردنی بولبولی ده‌نگۆش

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!