ھۆکارەکانی درەنگ پێ گرتنی منداڵ

baby_0-700x394

کێشەی درەنگ پێ گرتنی منداڵ زۆرباوە و دەکرێت ببێتە بێزاری بۆ دایک و باوک و لە تەمەنی گونجاودا پێ نەگرێت، پزیشکانی منداڵ چەند ھۆکارێکیان دیاریکردووە کە ناھێڵن منداڵ پێبگرێت و ئەوانیش بریتین لەمانە:
-ھەندێک منداڵ قاچیان بۆ دەرەوە خوارە و ناتوانن بەئاسایی رێبکەن و ئەوانیش دوای (٢) ساڵ زیاتر پێدەگرن، زۆربەی منداڵ لەو تەمەنەدا خوارییەکەیان چاکدەبێت و ھەندێکیش تا (٦) ساڵی بەو شێوەیە دەبن و ناتوانن بڕۆن.

-خواریی پەنجەکان بۆ ناوەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی درووستبوون و گەشەکردنی پەنجەکانی پێی، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا باش دەبن و لەکاتێکی درەنگدا پێدەگرن.

-منداڵ لەکاتی پێ گرتندا لەسەر پەنجەی پێ دەڕۆن و دوای دوو ساڵ ئەو خووە وازلێدەھێنن و لەسەر تەواوی پێ دەڕۆن، بەڵام ئەگەر ئەو خووەی مایەوە ناتوانێت بڕوات و پێویستە ببرێت بۆ لای پزیشک، چونکە کێشە لە کۆئەندامی دەماری ناوەندیدا ھەیە.

-ھەندێک منداڵ کەوانەی پێیان لە تەمەنێکی درەنگدا درووستدەبێت و ئەوەش ھۆکارە بۆ پێ نەگرتنیان.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=19106&MapID=4


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!