دەرهێنانی مووی سپی نابێتە هۆی زیادبوونی ئەو مووانە

72582016_TAIAIIAIASPI

بە پێچەوانەی باوەڕی گشتییەوە، دەرهێنانی مووی سپی نابێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی مووە سپییەکان، چونکە سپیبوونی موو پەیوەندی بە خانە ڕەنگدانەکانەوە هەیە.

ڕەنگدانەکانی ناو خانە بنچینەییەکانی موو هۆکاری ڕەنگی سروشتی قژن و بە وەستانی کاری ئەم ڕەنگدانانە موو ڕەنگی ئاسایی خۆی لەدەست دەدات و سپی دەبێت.

هەندێک کات سپیبوونی موو دەکرێت نیشانەی هەندێک نەخۆشی ناو لەش بێت، هەروەها کەمیی ڤیتامین B12 و کەمیی ئاسن کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر سپیبوونی پێشوەختی موو هەیە، هەندێک کاتیش کەمخوێنی سپیبوونی موو پێش دەخات، بەڵام جێنەتیک هۆکاری سەرەکی زوو سپیبوونی مووە.

بە شێوەیەکی گشتی کەسانی سپی پێست لە تەمەنی ٣٥ ساڵییەوە و کەسانی ڕەش پێست لە تەمەنی ٤٥ ساڵییەوە سپیبوونی مووەکانیان دەست پێدەکات، ئەگەر سپیبوونی موو لەکەسانی سپی پێستدا لە خوار تەمەنی ٢٠ ساڵی و لە کەسانی ڕەش پێستدا لە خوار تەمەنی ٣٠ ساڵییەوە بوو، بەم حاڵەتە دەوترێت سپیبوونی پێشوەخت و بە هەندێک چارەسەر ڕێگری لێدەکرێت.

چارەسەرەکانی سپیبوونی پێشوەختی موو دەبنە هۆی چالاک کردنی ڕەنگدانەکان و ئەمەش سپیبوونەکە دوا دەخات.

سپیبوونی موو لە پیاواندا زۆر کات لە ڕیش یان لاجانگەوە دەست پێدەکات و لە خانماندا لە لاجانگەکانەوە دەست پێدەکات و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەر و ئینجا هەمووی دەگرێتەوە، ئەمەش شێوەی ئاسایی سپیبوونی مووە و تەمەن و لەکارکەوتنی ڕەنگدانەکان هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتەن.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!