ئایا گەرمكردنی ئۆتۆمبێل لەزستاندا پێویستە؟

Pollution

لە ساڵانی ڕابردوودا ئەوانەی خاوەنی ئۆتۆمبێل بوون لە بەیانیاندا بەر لەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان بخەنە جوڵە بۆ ماوەی چەند خولەكێك كاریان پێ دەكرد تاوەكو ئۆتۆمبێلەكە بەتەواوی گەرم بێت ،دوای ئەوە شۆفێرەكە دەستی دەكرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەی ،ئەم كارەش بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەبوو كە مۆدێلیان لە خوار نەوەكانەوە بوو.

بەڵام ئۆتۆمبێلە نوێكان بەهیچ شێوەیەك پێویست بەوە ناكات بۆ ماوەیەكی زۆر كاری پێ بكەیت تاوەكو گەرم دەبێت پاشان دەست بكەیت بە لێخوڕین .

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن دەزگای میكانیكی كۆمپانیاكانی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلەوە بڵاوكراوەتەوە ،ئۆتۆمبێلە مۆدێل كۆنەكان كە بە سیستەمی كارپێكردنەكەیان كاپرێتەر بووە ،پێویستیان بەوە بووە كە ماوەیەك كار بە ئۆتۆمبێلەكەیان بكەن تاوەكو گەرم بێت ،ئەمەش لە ڕووی داراییەوە زیانی لە شۆفێرەكە داوە كە سوتەمەنیەكی زیاتر بۆ گەرمكردنەكە بەكارهاتووە .

بەپێی زانیاریەكانیش ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەكان بەهۆی بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی و هەستەوەرەوە ئەو كێشەیەیی چارەسەر كردووە  كە ماوەیەكی زۆر لە چاوەڕوانی گەرمكردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەربەرێت .

بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت لەگەڵ لێدانی سویج یەكسەر ئۆتۆمبێلەكەت لێبخوڕیت ،لەوبارەیەوە ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریكی رایدەگەیەنێت پێویستە ماوەی 30 چركە چاوەڕێی بكەیت ،دواتر دەست بكەیت بەلێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەت .

لەبەرامبەریشدا ناوەندی وزەی سعودی رایدەگەیەنێت لە ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەی لەسەر ئۆتۆمبێلە نوێكان ئەنجامیانداوە بۆ دەستكردن بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل تەنها پێویستی بەچەند چركەیەكی كەمە .

ناوەندە سعودیەكە ئەوەش دەخاتەڕوو ئۆتۆمبێلە نوێكان بەهۆی بوونی سیستەمی ئەلیكترۆنی و هەستەوەرەكان بەشێوەیەكی گونجاو له سوتەمەنی و هەوا بۆ گەرمكردنی مەكینە رێكدەخات .

…………

سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!