لەسەرمادا پرتەقاڵ بخۆن

عصير-البرتقال-الهلامى

بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستاندا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و بەمەش مرۆڤ بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە مرۆڤ تووشی گەلێك نەخۆشی دەبێت، هاوكات پزیشكانیش هۆشداری دەدەن لە خواردنی پرتەقاڵ بەشێوەی سروشتی یاخود شەربەت تاكو ببیتە خاوەن تەندروستییەكی باش و لەشت توانای بەرگەگرتنی بۆ نەخۆشییەكان زیاد بێت لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە.

1. رێژەی لە (85%) ی پرتەقاڵ لە ئاو پێكهاتووە.

2. لە پرتەقاڵدا رێژەیەكی كەم پلە گەرمۆكەكانی تێدایە.

3. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C).

4. رێژەیەكی باش لە توخمی پۆتاسیۆم و كانزاكانی فۆسفۆرو مەگنسیۆمی تێدایە.

5. دەوڵەمەندە بە ریشاڵە سادەكان كە یارمەتی هەرسكردن دەدەن.

6. رێژەیەكی بەرزی لە زنگ و مس و مەنگەنیزی تێدایە.

7. چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو نەخۆشیانەی لە زستاندا بڵاوون.

8. توانای بەرگری لەش بەرز دەكاتەوە.

9. دەبێتە هۆی دواخستنی چرچ و لۆچی رووخسار.

10. بەهۆی ئەوەی كاریگەرییەكی ئیجابی لەسەر كرداری هەرسكردن هەیە، بەشێوەیەكی زۆر باش دەبێتە هۆی باشبوونی ئارەزووی خواردن.

11. رێگری لە نەخۆشییەكانی خوێن دەكات.

12. دەبێتە جێگرەوەیەك بۆ بەرگری لەش.

13. هێوركەرەوەیەكی باشە بۆ ئەو كەسانەی بەدەست راڕایی و خەمۆكیەوە دەناڵێنن.

 

………………….
سه‌رچاوه‌:kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!