پیاوێك (25) ساڵه‌ بۆ دواوه‌ ده‌ڕوات

پیاوێك (25) ساڵه‌ بۆ دواوه‌ ده‌ڕوات

له‌هه‌واڵێكی‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا بۆ به‌دیهێنانی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌، كه‌سێك به‌ناوی‌ (مانیسان مانیتان) ماوه‌ی‌ (25) ساڵه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ كه‌سانی‌ ئاساییه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ دواوه‌ ده‌نێت.

(مانی‌) هه‌ستاوه‌ به‌ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م كاره‌، له‌پێناو تۆماركردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی له‌كتێبی‌ گینسدا.

له‌ئێستادا ئه‌م پیاوه‌ ناتوانێت به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ڕاهاتوه‌ له‌سه‌ر ڕوَیشتن به‌ره‌و دواوه‌.

(مانیسان) دوكانی‌ مۆبایلی‌ هه‌یه‌ له‌گوندی‌ (ئه‌گراهام)، له‌ناوچه‌ی‌ (تامیل نادو) له‌هندستان.

له‌ئێستادا سه‌ركه‌وتوه‌ به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌ییان هه‌بوه‌ له‌م كاره‌دا، هه‌مو ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له‌پێناو به‌دیهێنانی‌ ئاشتییه‌ له‌جیهانیدا.
—————————————————————–
و: دیلان


پیاوێك (25) ساڵه‌ بۆ دواوه‌ ده‌ڕوات

پیاوێك (25) ساڵه‌ بۆ دواوه‌ ده‌ڕوات

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!