گرنگى خواردنى میوه‌ى كیوى

گرنگى خواردنى میوه‌ى كیوى

.

گرنگى خواردنى میوه‌ى كیوى
به‌پێی وته‌ى توێژه‌رانى بوارى میوه‌جات ده‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ میوه‌ى كیوى له‌ پێكهاته‌ى به‌هێز پێكهاتووه‌ كه‌ سوودى بۆ یارمه‌تیدانى مرۆڤ هه‌یه‌ له‌ پاراستنى ترشی ناووه‌كى له‌ناو خانه‌كانى جه‌سته‌دا ، كه‌ به‌هۆى كه‌م
ى ئۆكسجینه‌وه‌ تووشی له‌ناوچوون ده‌بن .
 .
سوودێكى ترى ئه‌و پێكهاتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ نه‌خۆشیه‌كانى وه‌كۆ ، هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و فه‌قه‌ره‌ى خوێن و شێرپه‌نجه‌و شه‌كرو دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و جه‌ڵته‌ ده‌كات ، وه‌ یارمه‌تى هاوسه‌نگ كردنى هۆرمۆنه‌كانى جه‌سته‌ ده‌دات .
 .
ڤیتامین “سی” كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ میوه‌ى كیوی دا هه‌یه‌ ، ناسراوه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى جۆمگه‌و ڕۆماتیزم و هه‌وكردنى ئێسكه‌كان ، وه‌ یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌بۆ ده‌دات و رێگه‌ش له‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن و به‌رزى ئاستى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خش و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌گرێت .
 .
هه‌روه‌ها كۆئه‌ندامى به‌رگرى به‌هێزده‌كات و یارمه‌تى پاراستنى هه‌وكردنى گوێ ده‌دات ، وه‌ ئه‌گه‌ری مردنیش به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و جه‌ڵته‌و شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
 .
كیوى له‌ چه‌ند ماده‌ى ترى گرنگ پێكهاتووه‌ كه‌ ئاستى كۆلیسترۆل رێكده‌خات و به‌رگریش له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌كه‌ن ، وه‌ پارێزگارى له‌ ئاستى شه‌كر ده‌كات له‌لایه‌ن كه‌سانى تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌كات .

گرنگى خواردنى میوه‌ى كیوى

گرنگى خواردنى میوه‌ى كیوى

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!