پیری‌ كه‌ی‌ ده‌ستپێده‌كات؟

پیری‌ كه‌ی‌ ده‌ستپێده‌كات؟

چه‌ند پسپۆڕێكی‌ ئه‌مریكی‌ پاش توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌، خانه‌كانی‌ له‌شی‌ مرۆڤ پێش ته‌مه‌نی‌ 40 ساڵی‌ قۆناغی‌ پیربون تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت‌و سه‌رهه‌ڵده‌دات.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ند چه‌ند پسپۆڕێكی‌ زانكۆی‌ واشنتۆنه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ له‌ماڵپه‌ڕی‌ (ئیسئه‌ل ئه‌كسه‌ر)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پسپۆڕه‌كان بۆیانده‌ركه‌وتوه‌،  له‌شی‌ مرۆڤ له‌ ته‌مه‌نی‌  39 ساڵیه‌وه‌ ده‌ست به‌پیربون ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ پێی‌ وابوه‌، له‌شی‌ مرۆڤ دوای‌ ته‌مه‌نی‌ 39 ساڵی‌ ده‌ردانی‌ ماده‌ی‌ مایلین له‌به‌رگی‌ خانه‌كانی‌ له‌شه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ ده‌چێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ توشبون به‌چه‌ندین كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌.

دیارترین ئه‌و كێشه‌ ته‌ندروستیانه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دروست ده‌بن بریتین له‌لاوازبونی‌ بیرو كه‌مبونه‌وه‌ی‌ توانای‌ جوڵه‌ی‌ ماسولكه‌كان، هه‌روه‌ها له‌و ته‌مه‌ندا كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ دڵ‌و خانه‌كانی‌ خوێن ده‌ستپێده‌كات، جوڵه‌ی‌ له‌شیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

پسپۆڕه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ناتوانرێت پیربونی‌ خانه‌كان بوه‌ستێنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ڕه‌گه‌زی‌ مرۆڤه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌نجامدانی‌ ڕاهێنانی‌ وه‌رزش‌و خواردنی‌ ته‌ندروست، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ ده‌بێت.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌ 


پیری‌ كه‌ی‌ ده‌ستپێده‌كات؟

پیری‌ كه‌ی‌ ده‌ستپێده‌كات؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!