بۆچی له‌كاتی وێنه‌گرتندا چاومان سوور ده‌بێت؟

RdzZZzJQu643jfHkONcg_red_eyes

زۆركات وێنه‌مان گرتووه‌و دواتر بینیومانه‌ كه‌ ناوچاومان سوور بووه‌، ده‌زانن ئه‌وه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ –

ئه‌و حاَڵه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیشكی فلاشی كامێرا زۆر زۆر خێرایه‌، خێراتر له‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانین پێڵوی چاوه‌كانمان دابخه‌ین به‌تایبه‌تی كاتێك كامێراكه‌ نزیك بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر تیشك له‌نێوان پێڵوه‌كانی چاوه‌وه‌ ده‌رده‌چێت‌و دواتر له‌سه‌ر چاو ڕه‌نگده‌داته‌وه‌و كامێراكه‌ش وێنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تیشكه‌ ده‌گرێت. به‌لام هۆكاری ڕه‌نگی سووری چاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو ڕه‌گه‌ز: ڕه‌گه‌زی یه‌كه‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تیشكه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و خوێنه‌ی ده‌كه‌وێته‌ پشت چاوه‌وه‌، چاویش ئه‌و شه‌پۆله‌ كورتانه‌ هه‌ڵده‌مژێت‌و دواجار به‌شه‌پۆلی درێژ ده‌یداته‌وه‌. ڕه‌گه‌زی دووه‌میش جیاوازییه‌ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر، ئه‌مه‌ش واده‌كات ڕه‌نگی سووری چاو له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر جیاواز بێت.  –
……..

baxcha.com باخچه‌

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!