سوده‌كانی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ

-17977

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قال ڕۆژانه‌ بیركردنه‌وه‌ت به‌هێزتر ده‌كات .

له‌ لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كه‌له‌ زانكۆی ڕیدینگی به‌ریتانی بۆ 24 ئافره‌ت و 13 پیاو له‌ نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 60 بۆ 81 ئه‌نجام درابوو ، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و مادده‌ كیمیاویانه‌ی له‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ بوونی هه‌یه‌ ده‌ورانی خوین چاڵاك ده‌كات و پارێزگاری له‌ خانه‌كانی مێشك و باشتر ناردنی هێماكان ده‌كات ده‌كات .

وه‌ به‌گوێره‌ی وته‌ی پسپۆڕان پێكهاته‌ی فلافۆنید كه‌ له‌ پرته‌قاڵ دا هه‌یه‌  به‌ شێوه‌ی ئه‌رێنی سوودی ده‌بێ بۆ بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ و ده‌توانێ به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆلی مێشك و ناردن وه‌رگرتنی هێماو ئاماژه‌كان بكات .

ئه‌وانه‌ی له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌شداریان كردبوو داوایان لێكرابوو ڕۆژانه‌ نیو لیتر له‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ بخۆنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 8 ڕۆژ.


سوده‌كانی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ

سوده‌كانی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!