? cholesterol کۆلیستڕۆڵ چییه‌

.
کۆلیستڕۆڵ چییه‌ cholesterol ؟
ــ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ــــــــــ
بریتییه‌ له‌ جۆرێکی چه‌وری له‌ خوێندا له‌ جگه‌ر دروست ده‌کرێت بۆ له‌ش، هه‌روه‌ها له‌ش ده‌توانێت کۆلیستڕۆڵ له‌ خۆراکیش وه‌ربگرێت. وه‌ک گۆشت و ماسی و هێلکه‌ و په‌نیر و شیر..هتد.
ب
ه‌رزی کۆلیستڕۆڵی خوێن high blood cholesterol یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌ مه‌ترسیداره‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.
له‌ش پێویستی به‌ هه‌ندێک له‌ کۆلیستڕۆڵ هه‌یه‌ بۆ مێشک و پێست
و ئه‌ندامه‌کانی تری له‌ش بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان. به‌ڵام زۆر خواردنی کۆلیستڕۆڵ خراپه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌شیان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی خۆدی خۆیان کۆلیستڕۆڵ زۆر دروست ده‌که‌ن.
کۆلیستڕۆڵ له‌ ‌خوێندا مه‌له‌ ده‌کات ده‌توانێت بگات به‌ دیواری لووله‌کانی خوێ wall of artery له‌وێ بمێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر کۆلیستڕۆڵێکی زۆر له‌ لووله‌کانی خوێن ماوه‌ و بڕێکی زۆر له‌ دیواری لووله‌کانی خوێن ده‌نیشێت plaque ده‌بێته‌ هۆی ته‌سک بوونه‌وه‌ی narrowing لووله‌کانی خوێن به‌مه‌ش رێگاده‌گیرێت له‌ سووڕانی خوێن به‌ ئاسانی، له‌ ئه‌نجام پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رزده‌بێته‌وه‌. high blood pressure
ئه‌گه‌ر ته‌سک بوونه‌وه‌که‌ زۆرتر بوو دوای چه‌ند ساڵێک، ده‌بێته‌ هۆی تێکدان و گیران block، به‌مه‌ش خوێن ناچێت بۆ به‌شه‌کانی له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێکدانی به‌شه‌ گرنگه‌کانی له‌ش وه‌ک دڵ “نۆره‌ی دڵی” یا مێشک “جه‌ڵته‌”.
کۆلیستڕۆڵ دوو جۆری هه‌یه‌، جۆرێکیان باشه‌ و جۆره‌که‌ی تریان خراپه‌. جۆره‌ خراپه‌که‌ بۆیه‌ پێی ده‌ڵێن خراپ چونکه‌ زۆر له‌باره‌ بۆ نیشتن و ته‌سک کردنه‌وه‌ی لووله‌کانی خوێن، هه‌رچی جۆره‌ باشه‌که‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی رێگاگرتن له‌ نیشتنی کۆلیستڕۆڵ “ده‌ڕۆن بۆ جگه‌ر” له‌وێ ده‌شکێندرێن.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!