تۆڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ره‌

تۆڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ره‌

تۆڵه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی‌، كه‌ له‌وشكانیداو له‌م وه‌رزه‌دا په‌یدا ده‌بێت‌و به‌خۆراكێكی‌ به‌تام‌و به‌سود ئه‌ژمار ده‌كرێت.

ماڵپه‌ڕی‌ (نه‌هار)ی‌ لوبنانی‌ بلاَویكرده‌وه‌، تۆڵه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی‌، كه‌ له‌زۆربه‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئه‌وروپیدا وه‌ك خۆراك‌و ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت‌و له‌سه‌رده‌مێكی‌ زۆر كۆنه‌وه‌ ناسراوه‌، چه‌ند سودێكی‌ زۆریشی‌ هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ له‌وانه‌:
1-    ڕێژه‌ی‌ كۆلیستیرۆڵ له‌له‌شدا ڕێكده‌خات‌و كه‌میده‌كاته‌وه‌.
2-    ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕێكخستن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن.
3-    چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌رماو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كۆكه‌.
4-    چاره‌سه‌ری‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ توڕه‌یی‌، ده‌رونیش ده‌حه‌وێنێته‌وه‌.
5-    كاریگه‌ری‌ باشی‌ ده‌بێت له‌گه‌شانه‌وه‌ی‌ پێستدا، به‌تایبه‌ت ڕوخسار.
6-    ده‌بێته‌ هۆی‌ هێوركردنه‌وه‌و ئازاری‌ له‌وزه‌تێن‌و سه‌رما.
7-    چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌وكردنی‌ لوت‌و قوڕگ.
————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌


تۆڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ره‌

تۆڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ره‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!