گرنگی‌ دان به‌ته‌ندروستی‌ دایك

گرنگی‌ دان به‌ته‌ندروستی‌ دایك

وه‌ك ده‌زانرێت هه‌موو ساڵێك له‌یه‌كه‌م ڕۆژی‌ به‌هاردا، كه‌ ده‌كاته‌ 21/3 به‌ڕۆژی‌ دایك داده‌نرێت، له‌و ڕۆژه‌دا هه‌مووان دیاری‌ و گوڵ پێشكه‌ش به‌جوانترین دڵ ده‌كه‌ن له‌جیهاندا.

به‌لاَم گرنگترین دیاری‌ كه‌ پێویسته‌ پێشكه‌ش به‌دایك بكرێت له‌و ڕۆژه‌دا، گرنگی‌ دانه‌ به‌ته‌ندروستی و به‌ ده‌ستهێنانی‌ سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی‌ چاودێریكردنی‌ ته‌ندروستیه‌ بۆی‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌، له‌ساڵی‌ 2013 دا (289) هه‌زار دایك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌وانه‌ له‌كاتی‌ دووگیانی‌ و منداڵ بووندا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی‌ تر وه‌ك شه‌كره‌، نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن، كه‌ بۆته‌ هۆی‌ مردنی‌ ژماره‌یكی‌ زۆر دایك كه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ چل تا په‌نجا ساڵیدابوون.

ژیانی‌ دایك زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ پێوسته‌ هه‌موان گرنگی‌ پێ‌ بده‌ن و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی‌ بۆ دابین بكه‌ن.
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌  


گرنگی‌ دان به‌ته‌ندروستی‌ دایك

گرنگی‌ دان به‌ته‌ندروستی‌ دایك

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!