ئاسانترین ڕێگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی ددان

ئاسانترین ڕێگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی ددان

هه‌مو كه‌سێك هه‌وڵده‌دات ددانه‌كانی‌ به‌سپێتی‌ بمێنێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ پێكه‌نیندا جوانتر ده‌ربكه‌وێت‌و هه‌ستی‌ ناخۆشی‌ لادروست نه‌بێت به‌هۆی‌ ددانیه‌وه‌، لێره‌دا چه‌ند ڕێگایه‌كی‌ سروشتی‌ هه‌یه‌، بۆ سپیكردنه‌وه‌‌و جوانكردنی‌ ددان، ئه‌م ڕێگایانه‌ش زۆر ئاسانن.

1-پاشماوه‌ی‌ خوێی‌ زبر‌و ئاوی‌ لیمۆ‌و كه‌مێك ئاوی‌ گه‌رم به‌پێی‌ پێویست تا ده‌بێته‌ هه‌ویر، بیخه‌ره‌ ناو به‌فرگره‌وه‌، پاشان له‌جیاتی‌ هه‌ویری‌ ددان له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار به‌كاریبهێنه‌.

2-په‌نجه‌ی‌ ده‌ستت ته‌ڕ بكه‌و بیخه‌ره‌ ناو خوێی زبره‌وه‌، پاشان به‌په‌نجه‌ ددانه‌كان پاكبكه‌ره‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بیت، پوكت بریندار نه‌كه‌یت، ده‌بێت ئه‌م كاره‌ بكه‌یت یه‌كجار له‌هه‌فته‌یه‌كدا.

3-پاشماوه‌ی‌ خوێی‌ زبر تێكه‌ڵ بكه‌ له‌گه‌ڵ بیكاربۆناتی‌ سۆدیۆمدا، ددانه‌كان به‌م گیراوه‌یه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار پاكبكه‌ره‌وه‌.
—————————————————————–
و: دیلان


ئاسانترین ڕێگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی ددان

ئاسانترین ڕێگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی ددان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!