جینی‌ سه‌ڵتی‌ دۆزرایه‌وه‌

جینی‌ سه‌ڵتی‌ دۆزرایه‌وه‌

گۆڤاری‌ (ساینیتیفیك ریبۆرتس)ی‌ زانستی‌، توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانا ژاپۆنیه‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاشكرایانكردوه‌، ئه‌و جینه‌ بۆماوه‌ییه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ سۆزداریه‌كان‌و حاڵه‌تی‌ مانه‌وه‌ی‌ مرۆڤ به‌سه‌ڵتی‌ هه‌یه‌.

توێژه‌ران ده‌ڵێن:”هۆكاری‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك كه‌س به‌سه‌ڵتی‌‌و پێكنه‌هێنانی‌ خێزان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و جینه‌، كه‌ پێی‌ ده‌وترێت (جینی‌ سه‌ڵتی‌)”، ئه‌و ئه‌نجامه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت، كه‌ زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ئایا جینێك هه‌یه‌، كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ مرۆڤه‌كان هه‌بێت له‌ڕوی‌ (كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوری‌‌و سۆزداری‌)یه‌وه‌؟

توێژینه‌وه‌ی‌ زانا ژاپۆنیه‌كان پشتی‌ به‌ستوه‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر (579) كه‌س، كه‌ دواتر ئاشكرابوه‌، په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان جینه‌ بۆماوه‌ییه‌كان‌و حاڵه‌ته‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كانی‌ وه‌ك (ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ یاخود مانه‌وه‌ به‌سه‌ڵتی‌).
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


جینی‌ سه‌ڵتی‌ دۆزرایه‌وه‌

جینی‌ سه‌ڵتی‌ دۆزرایه‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!