چا و قاوه‌ بارێزه ر‌ی (دڵ)ن

.

چا و قاوه‌ بارێزه ر‌ی (دڵ)ن
.
ئه‌وانه‌ی بڕێکی زۆر له چا یان قاوه ده‌خۆنه‌وه، پێویست ناکات، بیر له‌ئاکامه‌کانی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو شله‌مه‌نییه بکه‌نه‌وه: ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هۆڵه‌ندی درێژخایان ده‌ریده‌خات، که سه‌رکردنه‌ سه‌ر خواردنه‌وه‌ی چا، مرۆڤ دڵی خۆی له ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
تا په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و ئه‌گه‌ری تووشنه‌بوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ بسه‌لمێنن، تیمی لێکۆڵینه‌وه بۆ ماوه‌ی 13 ساڵی به‌رده‌وام تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ له‌نێو 37514 ژن و پیاوی هۆڵه‌ندی نێوان ته‌مه‌ن 20 بۆ 69 ساڵیان ڕاچاوکرد.
.
به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا پرسی خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌یان لێکرا. پێشتر توێژه‌ران هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر جۆری چا نه‌بوو، که به‌شداربووان خواردبوویانه‌وه. به‌گشتی له 78%ی هۆڵه‌ندییه‌کان چای ڕه‌ش ده‌خۆنه‌وه و له 4.6%یان چای سه‌وز. هه‌ربۆیه توێژه‌ران پێیانوایه، که ئه‌نجامه‌کان زیاتر بۆ چای ڕه‌ش ده‌بێت. به‌پێی ڕێژه‌ی چا خواردنه‌وه، توێژه‌ران به‌شداربووانیان به‌سه‌ر شه‌ش گروپدا دابه‌شکرد، سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه یه‌ك کوپ چایان خواردبووه و دواتر ئه‌وانه‌ی زیاتر له شه‌ش کوپیان خواردبووه. له‌شیکارکردنه‌کانیاندا توێژه‌ران ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، ئاستی خوێندن، چالاکی جه‌سته‌یی، خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، گه‌وره‌یی سمت و نه‌خۆشی شه‌کره‌یان به‌رچاوگرتبوو.
.
له‌ماوه‌ی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌‌دا 1881 به‌شداربوو دووچاری کێشه‌کانی دڵ هاتن: 563 به‌شداربوو نۆبه‌ی دڵ و 1387 نه‌خۆشییه ناسراوه‌کانی دڵیان تووشبوو. بێجگه له‌مانه‌ش 1405 باری مردن ڕوویدا، 70یان به‌هۆی نۆبه‌ی دڵ و 123یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ.
.
ئه‌نجامه‌کانی لێکۆلینه‌وه: خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له چا بۆ دڵی به‌شداربووان کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له شه‌ش کوپ چایان خواردۆته‌وه، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی یه‌ك کوپ چا ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ به‌ڕێژه‌ی له 36%ی که‌متربووه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری مردن له‌نێو ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له شه‌ش کوپ چایان خواردۆته‌وه، به‌ڕێژه‌ی له 45% که‌متر بووه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه یه‌ك کوپیان خواردۆته‌وه.
.
خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌هه‌مان شێوه وه‌ك خواردنه‌وه‌ی چا کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو بۆ چوار کوپ کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر دڵ ده‌بێت. به‌ڵام ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له چا، کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر دڵ زیاتره.
سوپاس بۆ ‎‎گروپی پزیشكی دەریـــا
.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!