زه‌ڵاته‌ به‌میوه‌

زه‌ڵاته‌ به‌میوه‌

زۆرێك له‌هاوڵاتیان به‌ده‌ست نه‌خۆشی‌ قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ژه‌مێكدا له‌بری خواردنه‌ چه‌وره‌كان، میوه‌ بخۆن له‌شێوه‌ی زه‌ڵاته‌ی میوه‌، ئاماده‌كردنیشی كارێكی گران نییه‌و پڕ ڤیتامینیشه‌.

بۆ زه‌ڵاته‌ی میوه‌ ده‌توانن له‌م میوانه‌ كه‌ڵك وه‌ربگرن:

-سێو.
-كه‌له‌رم
-گێزه‌ر
-كاهوو
-لیمۆ
-ده‌نكه‌ هه‌نار
-گه‌نمه‌شامی كوڵاو
ڕێگه‌یه‌كی ئاسانه‌ هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی جوان ورد بكه‌و تێكه‌ڵ به‌یه‌كیان بكه‌، پاشان ئاوی لیمۆی زۆری به‌سه‌ردا بكه‌ تا كه‌مێك مزر ببێت، هاوكات ده‌توانن كه‌مێك پنگه‌ی وشكی به‌سه‌ردابكه‌ن، هه‌ندێك جار ده‌تونن هه‌موو ئه‌م میوانه‌، جگه‌ له‌ كاهوه‌كه‌، له‌گه‌ڵ دۆندرمه‌ی ئاماده‌كراویشدا تێكه‌ڵ بكه‌ن و پێشكه‌شی بكه‌ن.
—————————————————————–
و: شه‌هێن


زه‌ڵاته‌ به‌میوه‌

زه‌ڵاته‌ به‌میوه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!