له‌ژوره‌وه‌ جل وشك مه‌كه‌نه‌وه‌

له‌ژوره‌وه‌ جل وشك مه‌كه‌نه‌وه‌

دامه‌زراوه‌ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بۆ نه‌خۆشی سییه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ وه‌رزی‌ سه‌رمادا وشككردنه‌وه‌ی‌ جل له‌جلشۆردا یان له‌شوێنێكی‌ داخراودا كه‌ دوربێت له‌ژوری‌ دانیشتن‌و نوستن باشتره‌ بۆ نه‌خۆشانی‌ ڕه‌بو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوربن له‌هه‌ڵمژینی‌ شێ.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ڵخستنی‌ جلی‌ ته‌ڕ بۆ وشكبونه‌وه‌ له‌ناوماڵدا ده‌بێته‌ هۆی‌ شێداركردنی‌ ژینگه‌ی‌ ده‌وروبه‌ر‌و ڕێژه‌ی‌ شێ‌ له‌هه‌وادا ده‌بێته‌ (30%) به‌وه‌ش ژینگه‌یه‌كی‌ له‌بار بۆ گه‌شه‌ی‌ میكرۆبی‌ كه‌ڕواوی‌ ده‌ڕه‌خسێت.

میكرۆبی‌ كه‌ڕو مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر توشبوانی‌ نه‌خۆشی‌ ڕه‌بو، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌شیان كه‌مه‌ دروست ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ كێشه‌ بۆ سییه‌كان، كه‌ كۆكه‌، ته‌سكبونه‌وه‌ی‌ بۆری‌ هه‌وای‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌‌و به‌ئاسته‌نگ نه‌خۆش هه‌ناسه‌ی‌ بۆ ده‌درێت‌و نۆبه‌ی‌ ڕه‌بو توند ده‌كات.
—————————————————————-
و : نیاز جه‌لال


له‌ژوره‌وه‌ جل وشك مه‌كه‌نه‌وه‌

له‌ژوره‌وه‌ جل وشك مه‌كه‌نه‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!