سوده‌كانی‌ زه‌رده‌چه‌وه‌

سوده‌كانی‌ زه‌رده‌چه‌وه‌

توێژینه‌وه‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌واڵی‌ جۆربه‌جۆرو دڵنیاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر خواردنی‌ خوارده‌مه‌نیه‌ سروشتیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، گرنگی‌ زیاتر به‌خواردنی‌ زه‌رده‌چه‌وه‌ بدرێت.

مالًپه‌ڕی‌ مه‌كتوب بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری‌ ئه‌مریكی‌ له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان بۆ ڕونبۆته‌وه‌، خواردنی‌ ڕۆژانه‌ی‌ یه‌ك كه‌وچك زه‌رده‌چه‌وه‌، كه‌ بكرێته‌ زه‌ڵاته‌وه‌ یان خۆراكه‌كانی‌ تر، سودێكی‌ یه‌كجار زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ له‌ش.

ئه‌وه‌شیان ڕونكردۆته‌وه‌، بونی‌ زه‌رده‌چه‌وه‌ له‌خواردندا سودی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، چونكه‌ دژه‌ئۆكسیدی‌ تێدایه‌و ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌وكردنی‌ جه‌سته‌ ده‌بێته‌وه‌، ڕێگریش ده‌كات له‌ژه‌هراویبونی‌ له‌ش، هاوكات چاو له‌نه‌خۆشیه‌كان ده‌پارێزێت، جگه‌ له‌وه‌ش سودێكی‌ یه‌كجار زۆر به‌مولوله‌كانی‌ خوێن ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكه‌ به‌كاربهێنرێت.
————————————————————–
و: زانا


سوده‌كانی‌ زه‌رده‌چه‌وه‌

سوده‌كانی‌ زه‌رده‌چه‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!