ده‌ركردنی منداڵێك له‌ قوتابخانه‌ به‌هۆی سیحر كردن

441 (2)

له‌یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی ویلایه‌تی تیكساس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان حه‌زی بۆ جادووگرتن و فیلمی به‌ناوبانگ (گه‌وره‌ی ئه‌نگوستیله‌) هه‌بووه‌ له‌ قووتابخانه‌كه‌یدا و پاش ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی ده‌ڵێ كه‌ له‌ توانای داهه‌یه‌ هاوڕێكه‌ی بشارێته‌وه‌ .

(جاسوس ستیوارد) باوكی منداڵه‌كه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ویلایه‌تی تكساس ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ قووتابخانه‌ی منداڵه‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌ و پێیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌ركراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داوه‌ جادوو بكا ، به‌مه‌ش سه‌لامه‌تی هاوڕێكانی ناپارێزێت .
شایانی باسه‌ منداڵه‌كه‌ كه‌ ناوی(ئایدن) ه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م فیلمه‌ هه‌وڵ ده‌دات كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نگوستیله‌كه‌یه‌وه‌ خه‌ڵك بشارێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێگای خه‌یاله‌كانیه‌وه‌ هاوڕێكه‌ی بشارێته‌وه‌ .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!