هۆكاری دره‌نگ قسه‌ كردنی منداڵ له‌ چی دایه‌؟؟

ee9ddaf400059a00ddc2c39df6e3ee25c3612211

هه‌میشه‌ دایك چاوه‌ڕوانی ئه‌م كاته‌ ده‌كات كاتێ كه‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كات به‌ قسه‌ كردن و ده‌ڕبڕینی وشه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان . به‌ڵام زۆر جاری وایه‌ كه‌ منداڵ دره‌نگ فێری قسه‌ كردن ده‌بێ ، ئایا پرسیارت كردووه‌ هۆكاری ئه‌مه‌ چیه‌؟؟ ئایا ئه‌مه‌ شتێكی ئاساییه‌ یاخوت خراپه‌؟؟

جاری وا هه‌یه‌ منداڵ گه‌یشتۆته‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵان كه‌چی هێشتا ناتوانێ قسه‌ بكات ، بۆیه‌ له‌م كاته‌ پێویسته‌ سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌ت بكرێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ .

به‌ڵام له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌م هۆكارانه‌ بزانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوا كه‌وتنی فێربوونی قسه‌ كردن له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ :

. هه‌وكردنی گوێی منداڵه‌كه‌ : له‌ حاله‌تی هه‌وكردنی گوێی منداڵه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌ درووست ده‌بێت.

. له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌ پێش واده‌ی خۆی : كاتی له‌ دایك بوونی منداڵه‌كه‌ كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ به‌ تایبه‌تیش قسه‌ كردنی.

. ته‌ركیز كردنی منداڵ له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی تر: كاتێ كه‌ منداڵ زیاتر هه‌ڵده‌ستێ به‌ ئه‌نجام دانی چالاكیه‌كانی تر بۆنموونه‌ ڕۆیشتن ، ده‌بێته‌ هۆی دره‌نگ فێربوونی قسه‌ كردن .

………………
سه‌رچاوه‌:rojana.net


هۆكاری دره‌نگ قسه‌ كردنی منداڵ له‌ چی دایه‌؟؟

هۆكاری دره‌نگ قسه‌ كردنی منداڵ له‌ چی دایه‌؟؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!