لەم كاتەدا خواردنەوەی ئاو زیانی هەیە

water_20141106080437

زاناكان ئاگاداری خەڵكی دەكەنەوە لە بەكارهێنانی بوتڵی پلاستیك بۆ خواردنەوەی ئاو، ئەمەش لەبەر ئەوەی هۆرمۆنی نیسترۆجین كە لە ئاودا بوونی هەیە زیاتر دەگوازنەوە بە بەراورد بە بوتڵی شوشە، هەروەها كۆمپانیاكانی ئاو خەڵكی ئاگادار دەكەنەوە لەوەی لە جارێك زیاتر بوتڵە پلاستیكەكان بەكار نەهێنن.

 

بەڵام ڕێكخراوەكانی ژینگە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە زیاد لە جارێك ئەو بوتڵانە بەكاربهێنن و فڕێی نەدەن ئەمەش بۆ پاراستنی ژینگە، چونكە ماددەی پلاستیك زۆر درەنگ شی دەبێتەوە.

پێگەی “هایل براكسیس” ئاماژەی بەوە داوە كە زۆر بەكارهێنانی ئەو بوتڵانە و شۆردنیان جار دوا جار چینە پلاستیكیەكەی ناهێڵێت و دوای ماوەیەك بەكتریا دەتوانێت تێیدا بژی و گەورەبێت، چونكە بەكتریا لە هەموو شوێنێكدا ناژی و دەبێت شوێنەكەی شێداربێت و خۆراكی پێویستی هەبێت، بەكارهێنانی ئەم بوتڵانەش بۆ ماوەیەكی زۆر ئەم كەشە دروستدەكەن تا بە ئاسانی بەكتریا تێیاندا بژی.

هەر لەبەر ئەم هۆكارانە ئاگاداربە و بە تایبەتیش لە رەمەزاندا لە بوتڵی پلاستیكدا ئاو مەخۆرەوە چونكە لەم ماوەیەدا پێویستت بەوەیە تەندروستیت باشبێت و دوربیت لە نەخۆشی و بەكتریا.

 

سه‌رچاوه‌:NRT2


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!