سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ منداڵه‌كانتان زیاد بكه‌ن

سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ منداڵه‌كانتان زیاد بكه‌ن

وه‌ك ده‌زانرێت منداڵان كاتێك كێشیان زیاد ده‌كات، ناتوانن وه‌ك گه‌وره‌كان وه‌رزش یاخود هه‌ندێك ڕێجیم بكه‌ن بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشیان، به‌ڵام  پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان‌و باوكان كه‌ ئاگاداری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ منداڵه‌كانیان بن‌و له‌ڕێگه‌ی‌ خۆراكی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ یارمه‌تیان بده‌ن.

ماڵپه‌ڕی‌ (سۆنارا) بڵاویكرده‌وه‌، خۆراك یارمه‌تی‌ منداڵان ده‌دات له‌دابه‌زاندنی‌ كێش، پێویسته‌ دایكان له‌ژه‌مه‌ خۆراكه‌كاندا سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ منداڵه‌كانیان زیاد بكه‌ن، پێویسته‌ هه‌ر سێ‌ ژه‌مه‌كه‌ به‌منداڵ بدرێت، به‌ڵام سه‌وزه‌ی‌ كوڵاوو له‌گه‌ڵ مریشك‌و ماسی‌ له‌ژه‌مه‌ خۆراكه‌كاندا زیاد بكرێت.

پسپۆڕانی‌ بواری‌ خۆراك ئامۆژگاری‌ دایكان ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی‌ منداڵه‌كانیان وا ڕابهێنن به‌هێواشی‌‌و له‌سه‌رخۆ نان بخۆن وه‌له‌نێوان ژه‌مه‌كانی‌ نانخواردندا میوه‌یان پێبدرێت.
—————————————————————–
و: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح


سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ منداڵه‌كانتان زیاد بكه‌ن

سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ منداڵه‌كانتان زیاد بكه‌ن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!