بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمد للە رب العالمین
والصلاة والسلام على رسول الله الأمين محمد وعلى آله وصحبه أجمعين،
أمّا بعد
فەقیرێتیی و ئیحتیاجیی عەبدەکان بۆ خوای گەورە عز وجل زەرورەت و پێویستییەکی پەیوەستە پێیانەوە. خوای گەورە ئەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ ۖ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ [فاطر – ۱٥] ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه هه‌مووتان فه‌قیر و هه‌ژارن وه پێویستتان به خوای گه‌وره‌یه، وه خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و سوپاسكراوه و شایه‌نی سوپاسكردنه}.
وە ئەم زەرورەتە زیاتر تەئکید ئەبێتەوە لە حاڵەتی توندی و ناڕەحەتی و پێویستیی لەلای خەڵکان. جا گەر خەڵکی توشی زەرەر و توندی بوون، ناچاری لای خوای گەورە ئەبن سبحانە وتعالی ناچاربوونێکی ئیجگار گەورە، وە ئەم ناچارێتییە لە شەرعدا لە شەش بنچینەی گەورەدا ڕەنگ ئەداتەوە.
بنچینەی یەکەم/ باوەڕبوون بە قەدەری خوا سبحانە وتعالی.
خوای گەورە ئەفەرموێت: {وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا [الفرقان – ٢] وه هه‌موو شتێكی دروست كردووه له‌م بوونه‌وه‌ره، وه به حیكمه‌تی خۆیشی ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه و ئه‌ندازه‌ی بۆ داناوه و كاتی بۆ دیاری كردووه}، {إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ [القمر ـ ٤۹] ئێمه هه‌موو شتێكمان به قه‌ده‌ر دروست كردووه و هه‌موو شتێك بڕاوه‌ته‌وه و بڕیارمان له‌سه‌ر داوه}.
وە پێویستە لەسەر عەبدەکان کە باوەڕیان بە قەدەری خوا هەبێت و بە سەبر و ئارامییەوە وەریبگرن. پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێت: {عَجَبًا لِأَمْرِ الْمُؤْمِنِ، إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وَلَيْسَ ذَاكَ لِأَحَدٍ إِلَّا لِلْمُؤْمِنِ ؛ إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ [صحيح مسلم – ٢٩٩٩] کاری ئیماندار چەند سەیرە، هەموو کارێکی خێرە، وە ئەوە بۆ کەس نییە جگە لە ئیماندار، گەر خۆشییەکی توشبوو سوپاسی خوا ئەکات جا ئەوە چاکە بۆی، وە گەر ناڕەحەتییەکی توشبوو سەبر ئەگرێت جا ئەوە ئەبێت بە چاکە بۆی}.
جا پێویستە لەسەر عەبد کە دڵی بنیادبنێت بە باوەڕ بە قەدەری خوا سبحانە وتعالی. وە (بزانێت کە) فەرمان فەرمانی ئەوە، وە حوکم حوکمی ئەوە، وە ئەوەی خوا ویستی لەسەرە بوو (ڕویدا) وە ئەوەی خوا ویستی لەسەر نەبوو جێبەجێ نەبوو.
بنچینەی دووەم/ تەواوی پشتبەستن بە خوا عز وجل، وە ڕاسپاردنی کار بەو.
خوای گەورە ئەفەرموێت: {وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ [الطلاق – ٣] وه هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به خوای گه‌وره بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته سه‌ر خوای گه‌وره و متمانه‌ی به خوای گه‌وره بێت ئه‌وه خوای گه‌وره‌ی به‌سه به‌وه‌ی كه كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات}، {قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ [التوبة – ٥۱] ئه‌ی محمد – صلى الله عليه وسلم – پێیان بڵێ: هیچ شتێك توشی ئێمه نابێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ)دا نوسیوێتی له‌سه‌رمان وه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایەت، هه‌ر خوای گه‌وره سه‌رخه‌ر و پشتیوان و دۆستمانه، وه ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدارن با كاره‌كانیان ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێرن وه ته‌نها پشت به خواى گه‌وره ببه‌ستن}.
جا پێویستە لەسەر عەبد کە پشت بەخوا ببەستێت سبحانە وتعالی، وە کارەکانی ڕادەستی ئەو بکات، وە لەگەڵ خەیاڵە تێکچووەکان ڕەت نەکات. وە مرۆڤێکی لاواز نەبێت خەیاڵ بەرەو هەر جێیەکی ببەن. پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێت: {الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ خَيْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِيفِ [صحيح مسلم – ٢٦٦٤] ئیمانداری بەهێز چاکتر و خۆشەویستترە لای خوا لە ئیمانداری لاواز}.
بنچینەی سێهەم/ گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە سبحانە وتعالی و تۆبەکردن بۆی.
خوای گەورە ئەفەرموێت: {ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ [الروم ـ ٤۱] ئاشوب و فه‌ساد و خراپه‌كارى و تاوان ده‌ركه‌وتووه له وشكانی و ده‌ریادا، وه له بیابان و ئاوه‌دانیدا، وه له شار‌و دێیه‌كاندا، به‌هۆی هاوبه‌شبڕیاردان و تاوان و خراپه‌كاری خه‌ڵكیه‌وه، تا خوای گه‌وره سزایان بدات به‌هۆی هه‌ندێك له كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیان، به‌ڵكو واز له تاوان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواى گه‌وره و ته‌وبه بكه‌ن و به خۆیاندا بچنه‌وه}. واتە خراپە لە حاڵ و گوزەرانی خەڵک دەرکەوت و سەریهەڵدا لە وشکانیی و دەریادا، لە خواردنیاندا وە خواردنەوەیاندا وە لە تەندروستییاندا وە هێز و توانایاندا وە هەموو حاڵەتێکیاندا، وە سەرچاوەی ئەوەش لەوەوەیە کە خەڵکی بە دەستیان ئەنجامیانداوە و دەستیان کەوتووە. جا خوای گەورە سبحانە وتعالی بەشێک لە سزایان پێ ئەچێژێت بەڵکو بگەڕێنەوە (دەست هەڵگرن لەوەی تێی کەوتوون و بگەڕێنەوە سەر ڕێی ڕاست). ئیبن مونذیر لە ئیبن عەباس (هاوەڵی پێغەمبەر)ـەوە ئەگێڕێتەوە (لە تەفسیری ئایەتەکە): بەڵکو تۆبە بکەن. لەڕیوایەتێکی تری لێیەوە: بەڵکو بگەڕێنەوە لە تاوان و سەرپێچی.
جا پێویستە لەسەر هەرکەسە تێبکۆشێت لە گەڕانەوە بۆ لای خوا سبحانە وتعالی، وە تۆبە بکات بۆی. وە بزانێت کە خوای گەورە سبحانە وتعالی ئەجەلی بۆ فراوان کردووە (کاتێکی زۆر و باشی داوەتێ بۆ گەڕانەوە)، وە لە توانا و هێزی بۆ دەرکردووە (توانا و دەسەڵاتی خۆی پیشان داوە) تاوەکو عەبد بیریبکەوێتەوە و بگەڕێتەوە بۆلای خوا سبحانە وتعالی.
خوای گەورە ئەفەرموێت: { وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُم بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ (٤۲) فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُم بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَٰكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٤۳) فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ (٤٤) [الأنعام] وه ئه‌ی محمد – صلى الله عليه وسلم – پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ئوممه‌تانی پێش تۆش ناردووه ئه‌وانه‌ى كه ئیمانیان نه‌هێناوه توشی فه‌قیری و نه‌خۆشی و به‌ڵا و موسیبه‌تمان كردوون له لاشه‌یاندا، به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره و به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه دوعا له خوای گه‌وره بكه‌ن (٤۲) ئه‌بوایه كاتێك كه به‌ڵا و موسیبه‌تی ئێمه‌یان بۆ بهاتایه به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه له خوای گه‌وره بپاڕانایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان دڵیان زیاتر ڕه‌ق بوو، وه شه‌یتانیش كرده‌وه خراپه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه و له‌لایان جوانی كرد تا گومڕای كردن و له خشته‌ی بردن (٤۳) كاتێك كه ئه‌وه‌ی كه یادیان خرایه‌وه له‌بیریان كرد وه په‌ند و ئامۆژگاریان وه‌رنه‌گرت له‌و نه‌خۆشی و فه‌قیری و هه‌ژاری و ده‌رد و به‌ڵا و موسیبه‌تانه، ئه‌و كاته ده‌رگای هه‌موو شتێكمان لێ كردنه‌وه له خێر و چاكه (كه بۆ (ئیستیدراجه) چونكه شایه‌نی هیدایه‌ت نین، وه هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات و خوا پێى ببه‌خشێت ئه‌وه (ئیستیدراجه) با ئاگادار بێت و زوو ته‌وبه بكات) تا له‌خۆبایی بوون و دڵخۆش بوون به‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیبوون وه ته‌كه‌بوریان كرد، له‌ناكاودا بردماننه‌وه، ئه‌و كاته ئه‌وان خه‌فه‌تبار و په‌شیمان و بێ‌ئومێد ئه‌بن به‌ڵام هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ، خواى گه‌وره ئوممه‌تان سزا ده‌دات له كاتى خۆشى و ناز و نیعمه‌تدا (٤٤) }. واتە سزای خوایان بۆ هات سبحانە وتعالی لەپڕدا جا ئەوکات بێ ئومێد بوون لە هەموو خێر و خۆشییەک.
جا گەر خوای گەورە سبحانە وتعالی هێز و دەسەڵاتی نیشانی مەخلوقاتەکانی دا، بەوەی لەسەریانبێت بگەڕێنەوە لەسەریانە زوو دەستپێشخەربن لە تۆبەکردن بۆی. ئەگینا ئەگەر پشت بکەنە ئەو تۆبەکردنە، وە دڵەکانیان ڕەق بوو، وە شەیتان کردەوەکانی بۆ ڕازاندنەوە، جا خوای گەورە دەرگای فراوانیی و ئیسراحەتییان بۆ ئەکاتەوە، هەتا کاتێک دەستیان لێی گیرکرد و دڵیان پێی خۆش بوو، خوای گەورە سبحانە وتعالی ڕایان ئەماڵێت ڕاماڵینێکی تووند کە لێی ڕزگار نابن.
بنچینەی چوارەم/ پێویستە لەسەر عەبد کە کار بە هۆکارەکان بکات (هۆکارە شەرعی و کەونییەکان).
خوای گەورە ئەفەرموێت: {وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ [البقرة ـ ۱۹٥] وه به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان تووشی تههلوكه و به‌هیلاك دان مه‌كه‌ن}. وە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێت: {لَا يُورِدُ مُمْرِضٌ عَلَى مُصِحٍّ [مسند أحمد – ٩٢٦٣] کەسێک وشتری نەخۆشی هەبێت با نەیانباتە لای وشتری ساغەوە}، {وَفِرَّ مِنَ الْمَجْذُومِ كَمَا تَفِرُّ مِنَ الْأَسَدِ [صحيح البخاري – ٥۷۰۷] لە کەسێک ڕاکە کە نەخۆشی پێستی هەیە وەک لە شێر ڕائەکەیت}.
جا پێویستە لەسەر عەبد کە ئەو هۆکارانە بگرێتە بەر کە خۆی پێیان ئەپارێزێت لەوەی لەخۆی ئەترسێت لێیان لە خراپی و نەخۆشی.
بنچینەی پێنجەم/ مرۆڤ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە (اجتهاد) بکات لە سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاریی پێویست لە لایەنە شارەزا و بەرپرسەکان بە بابەتەکە، وە ئاگاداربێت لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست.
خوای گەورە ئەفەرموێت: {وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ [النساء ـ ۸۳] وه كاتێك كه مونافیقان هه‌واڵ و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كیان بڵاو بكردایه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك له موسڵمانه لاوازه‌كان بڵاویان ئه‌كرده‌وه و به‌قسه‌یان ئه‌كردن، ئه‌گه‌ر له شتێك كه هێمنی و ئارامی و سه‌ركه‌وتنی موسڵمانانی تیادا بوایه یان ترس و له‌رز و تێشكانی موسڵمانانی تیا بوایه یه‌كسه‌ر بڵاویان ئه‌كرده‌وه به قسه‌ی مونافیقانیان ئه‌كرد و كاریگه‌ریان به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم – وه بۆ لای زانایان، ئه‌وه به عاقڵی و زانایی و دانایى خۆیان ئه‌یانزانی كامه‌ی باشه بڵاوی بكه‌نه‌وه و كامه‌ی خراپه بڵاوى نه‌كه‌نه‌وه}.
جا پێویستە لەسەر ئینسان ئیش و کارەکان بگەڕێنێتەوە لای خاوەنەکەی. وە ئەو زانیاریانەی کە ڕوناکیان لێوە وەرئەگرێت لە سەرچاوەی تایبەت بە بابەتەکەوە وەربگرێت بێ لە سەرچاوەی تر. وە نەبێت بە بڵندگۆ و جاڕدەری هەواڵی ناڕاست، و لەناو خەڵک بڵاویان بکاتەوە بەشێوەیەک بە زیان بۆ خەڵک بگەڕێتەوە لە دین و دنیایان.
بنچینەی شەشەم/ پێویستە لەسەر عەبد کە ڕووبکاتە دوعا و پاڕانەوە لە خوای گەورە سبحانە وتعالی.
جا دوعا عیبادەتە هەروەکو پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێت.
وە ئەم دوعایە دوو جۆرە، یەکێکیان دوعایەکی گشتییە، بەوەی مرۆڤ دوعا بکات بە هەڵگرتن یان دوورخستنەوەی بەڵا یان هاوشێوەی ئەمانە بۆنموونە بڵێت: خوایە بمانپارێزە لەم بەڵایە، خوایە ئەم نەخۆشییەمان لەسەر لابە. …
وە جۆری دووەم جۆرێک (دوعایەک)ـی تایبەتە پەیوەندی بە پەناگرتن و خۆپاراستنە لەم دەرد و نەخۆشیانە، ئەمیش سێ جۆرە:
یەکەمیان خوێندنی سورەتی فەلەق و ناسە … گەر مرۆڤ لە شتێک ترسا پێویستە ئەم دوو سورەتە بخوێنێت بە داوای ئەوەی خوای گەورە سبحانە وتعالی بیپارێزێت لەوەی لێی ئەترسێت، وە لە ڕیزی ئەوانەش ئەم دەردەیە (کۆرۆنا).
دووەمیان ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەیفەرموو: اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ وَالْجُنُونِ وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الْأَسْقَامِ. جا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بەمە دوعای ئەکرد و پەنای ئەگرت بە خوا. وە لە ڕیزی ئەو نەخۆشیانەی کە ئەچنە ژێر واتای ئەم وتەیەی پێغەمبەرەوە (سيء الاسقام) دەرد و نەخۆشییە کە مرۆڤ لێی ئەترسێت، جا مرۆڤ ئەم دوعایە ئەکات.
وە سێهەمیان زیکرێکە لە بەیانیان و ئێواراندا سێ جار ئەوترێت: بِاسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ.
موەفەق و پارێزراو بن.
والحمد للە رب العالمین
ئامادەکردنی: احمد کوردی
سەرچاوە:
_________________________________