بە چەند ڕێگایەک جوانیت زیاد بکە و دەروونت ئارام بکەرەوە

17782016_skin-care

هەندێک لە چارەسەرەکانى جوانکارى تەنها کار ناکەنە سەر ڕووکەشت، بەڵکو کاریش دەکەنە سەر مێشک و بارى دەروونیت و وات لێدەکەن ئارام ببیتەوە و پشوو بدەیت.
بۆ قژ:
کەمێک زەیتى فانێلا یان ئەو زەیتەى خۆت حەزى پێ دەکەیت بیخەرە ناو بەلسەمەکەى خۆتەوە بە هێواشى قژتى پێ مەساج بکە، ئەمە بۆ قژت بەسوودە و مێشک ئارام دەکاتەوە.
بۆ پێست:
کەمێک ئاوى گوڵ بخەرە ناو حەوزێکەوە و ماوەیەک لە ناو حەزەکەدا پاڵبکەوە و پشوو بدە تا پێستت جوان ببێت و لەشت پشوو بدات.

بۆ قاچ:
شەوانە بە زەیتى زەیتون قاچەکانت مەساج بکە تا ڕزگارت ببێت لە پێستى زیادە و نەرم ببنەوە، بشتوانیت خەوێکى ئارام و خۆش بەدەست بهێنیت.
بۆ ڕووخسار:
زەیتى زەیتون و ئاوى گوڵ تێکەڵ بکە و بیدە لە ڕووخسارت ئینجا بە پارچە لایلۆنێک ڕووخسارت دابپۆشە و پاڵبکەوە تا بە تەواوەتى هەڵیدەمژێت، ئەم ڕێگایە ئارامت دەکاتەوە.

بۆ دەستەکان:
بە شەکر و ئاوى لیمۆ دەستەکانت مەساج بکە، ئینجا بیانخەرە سەهۆڵاوەوە، ئەم ڕێگایە باشترینە تا دەستێکى نەرمت دەستبکەوێت و ڕزگارت ببێت لە سترێس.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!