ڕه‌نگی‌ نینۆكه‌كان به‌ڵگه‌ن

ڕه‌نگی‌ نینۆكه‌كان به‌ڵگه‌ن

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ پزیشی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، گۆڕانی‌ ڕه‌نگی‌ نینۆكه‌كان، به‌جۆرێك ڕه‌نگیان تۆخ بێت یاخود هێڵی‌ ڕه‌نگ جیاوازیان تێدا ده‌ربكه‌وێت، مانای‌ توشبون به‌هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ ده‌گه‌یه‌نن.

ماڵپه‌ڕی‌ ماشی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پزیشكه‌كان له‌و توێژینه‌وه‌ نوێیه‌دا ڕونیانكردوه‌ته‌وه‌، كاتێك ڕه‌نگی‌ نینۆكه‌كان شین بێت، ئه‌وه‌ مانای‌ وایه‌ ڕێژه‌ی‌ ئۆكسجینی‌ ناو خوێن كه‌مه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ڕه‌نگی‌ نینۆكه‌كانی‌ سه‌وزی‌ كاڵ بێت، ئه‌وه‌ مانای‌ وایه‌، شوێنێكی‌ جه‌سته‌ی‌ توشی‌ هه‌وكردن بوه‌ به‌به‌كتریا.

پزیشكه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كاتێك نینۆكه‌كان ڕه‌نگی‌ سور بنوێنن، ئه‌وه‌ به‌مانای‌ هه‌وكردنی‌ بۆریه‌كانی‌ دڵ دێت، ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانیش ڕه‌نگیان سپیه‌كی‌ ناسروشتی‌ بێت،  ئه‌وه‌ مانای‌ توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


ڕه‌نگی‌ نینۆكه‌كان به‌ڵگه‌ن

ڕه‌نگی‌ نینۆكه‌كان به‌ڵگه‌ن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!