دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش

بۆ كریسمس

ده‌توانیت به‌چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌ك ماڵه‌كه‌ت بۆ جه‌ژنی‌ كریسمس بڕازێنیته‌وه‌، به‌مشێوه‌یه‌:
كه‌ره‌سته‌كان:

(400) گرام ئارد
(200) گرام بندوقی‌ هاڕاو
(125) گرام شه‌كر
نیو كه‌وچكی‌ چێشت پیكینپاوده‌ر
(160) گرام كه‌ره‌
3 هێلكه‌
………………………
بۆ جوانكاری‌:
(125) گرام شه‌كری‌ هاڕاو
2 كه‌وچكی‌ چێشت كاكاو
(50) گرام میوه‌ی‌ ووشككراو
(50) گرام بادام و ناوكی‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌

ئاماده‌كردنی‌:
1- ئارده‌كه‌ له‌گه‌ڵ بندوقه‌ هاڕاوه‌كه‌، شه‌كر، پیكینپاوده‌ر، كه‌ره‌، وه‌ (2) هێلكه‌ بشێلدرێت به‌ئامێری‌ شێلانی‌ هه‌ویر یاخود
به‌ده‌ست، تا ده‌بێته‌ هه‌ویر.
دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش
2- ئه‌و پنه‌یه‌ یاخود مێزه‌ی‌ كه‌ هه‌ویره‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌، پێویسته‌ كه‌مێك ئاردی‌ به‌سه‌ردا بڵاوبكرێته‌وه‌و هه‌ویره‌كه‌ بكرێته‌ گونكێكی‌ گه‌وره‌، پاشان له‌فۆلیه‌یه‌كه‌وه‌ یاخود زه‌رفێكی‌ ئاوی‌ ته‌نكه‌وه‌ بپێچرێت‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو كاتژمێر بكرێته‌ ساردكه‌ره‌وه‌وه‌.
دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش
3- دواتر هه‌ویره‌كه‌ به‌تیرۆكێك وه‌ك نانێك بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ستوریه‌كه‌ی‌ پێویسته‌  (5) میلیمه‌تر بێت، پاشان وه‌ك گاڵگاڵی‌ به‌و قاڵبه‌ی‌ كه‌ به‌لاته‌وه‌ جوانه‌و ئاره‌زوی‌ ده‌كه‌یت، ده‌توانیت هه‌ویره‌كه‌ت به‌و شێوانه‌ ده‌ربكه‌یت‌و هه‌موو یه‌كێك له‌و شێوانه‌ پێویسته‌ به‌چیلكه‌یه‌ك یان قه‌سه‌بێك كونێك بكرێته‌ به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دواتر په‌تێكی‌ پێوه‌ بكرێت‌و هه‌ڵبواسرێت.
دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش
4- سینی‌ فڕنه‌كه‌ پارچه‌یه‌ك وه‌ره‌قی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ بكرێته‌ سه‌رو هه‌ویره‌ بڕدراوه‌كانی‌ له‌سه‌ر دابنرێت‌و بكرێته‌ فڕنه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی‌ (8-10) خوله‌ك، كه‌ برژا چاوه‌ڕوان بكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌.
دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش
5- سپێنه‌ی‌ هێلكه‌یه‌ك بكرێته‌ قاپێكی‌ قوڵه‌وه‌‌و به‌ئامێری‌ تێكهه‌ڵدان تێكبدرێت، له‌گه‌ڵیشیدا بۆدره‌ی‌ شه‌كر كه‌ شه‌كری‌
هاڕدراوه‌ تێیبكرێت تاوه‌كو توند ده‌بێته‌وه‌.
دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش
6- بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م شیرینیه‌ ده‌كرێت كه‌مێك كاكاویش تێكه‌ڵی‌ نیوه‌ی‌ ئه‌م گیراوه‌ی‌ شه‌كرو هێلكه‌یه‌ش بكرێت‌و به‌هه‌ردوو ڕه‌نگی‌ سپی‌‌و قاوه‌یی‌ سه‌ری‌ بسكیته‌ برژاوه‌كانی‌ پێ‌ ڕه‌نگ بكرێت، پاشان میوه‌ی‌ وشك وه‌ك (قه‌یسی‌، مێوژ، ئه‌نه‌ناس‌و هتد) ورد بجنرێت‌و بكرێت به‌سه‌ریدا یاخود باده‌م.
دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش
7- كه‌ كرێمی‌ سه‌ر بسكیته‌كان وشكبوه‌وه‌ ئه‌و كات ده‌توانرێت به‌قردێله‌یه‌كی‌ باریكی‌ جوان یاخود په‌تێكی‌ جوان هه‌ڵبواسرێت به‌دارێكی‌ وشكه‌وه‌‌و له‌سوچێكی‌ ژوری‌ دانیشتندا دابنرێت‌و گڵۆپی‌ وردی‌ پێوه‌ بكرێت، تاوه‌كو سیمایه‌كی‌ جوان بدات به‌ژوره‌كه‌ بۆ جه‌ژنی‌ كریسمس‌و سه‌ری‌ ساڵ.

دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش
—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی‌


دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش

دروست كردنی كێكه‌كی جوان و خۆش

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!