چیه‌ ؟؟ Hernia فتــــق

فتــــق Hernia چیه‌ ؟؟ زۆر که‌س ده‌ڵێ عملیاتی فتقیان بۆ کردوه‌؟؟؟
————————–————————–———————
.
ئەو كۆمەڵگەیەی ئێمە ، كۆمەڵگەیەكی شەرمن و دواكەوتووە ، ئەو شتانەی كە زۆر جار بە قازانجی خۆی تەواو دەبێت لێیان دەسڵەمێتەوە و خۆیان لێ‌ بە دوور دەگرێت ، جا لەو ڕاستە ڕا ، خوا بەو ڕۆژە نەكات هەر یەكێك لە ئێمە توشی جۆرە نەخۆشیەك بین بەهەست و بیری خۆمان وا بزانین مایەی عەیب و شورەیی یە ، گەر ڕۆژێك دكتۆرێك بەو حاڵەمان بزانێ‌ وەك چۆن ، چەندان جار دیتومانە كە نەخۆش دێتە لای پزیشك و بە چ ڕویەك دەیەوێ‌ هەستەكەی خۆی بۆ دەرببڕێ‌ ، یان دەكەوێتە تكا و داواكاری كە خزم و كەسو كاری خۆی بەو حاڵەی كە ئەو تێ‌ ی دایە نەزانن .
ئەو نەخۆشیەی كە ئەمڕۆ دەمانەوێ‌ باسی بكەین هێندە شاراوەیە لە نێو خەڵك كە دەتوانین بڵێین هێندەی نەماوە ناوی خۆی ون بكات و بیێتە وشەیەكی عەیبە ( فتق ) واتە ئەو نەخۆشیە لە هەردوو ڕەگەزی مرۆڤ دا دەردەكەوێ‌ و هەردوكیان ئەگەری توش بونیان هەیە ، بە شێوەی هەڵاوساوییەك دەردەكەوێ‌ً یان لە دەوری ناوك یان بە زۆری لە خوارەوەی ناوك زۆر هەستی پێ‌ دەكرێت و زیاتر خەڵك توشی ئەو ناوچەیەی دەبێت كە لە زاراوەی پزیشكی دا كراوە بە پێنج جۆری سەرەكی كە هەر یەكەیان شوێنی تایبەتی خۆی بۆ دانراوە ، ئەو شوێنانە ئەگەر هەر كەسێك مەبەستی بێت زۆر بە ئاسانی و زۆر بە ڕونی دەتوانی دیاریان بكات و شوێنەكەیان زۆر ناسراون لە
.
لای خەڵك، كە ئەوانیش بریتین لە :
• Inguinal hernia كە شوێنەكەی بریتی یە لە ڕاستی گورچیلەكان .
• Umbilical hernia كە ئەویش دەكەوێتە دەوری ناوك .
• Femoral hernia كە ئەویش بریتی یە لە ناوچەكانی ڕان .
• Epigastria hernia ی لە ئاستەكانی گەدە دەردەكەوێت .
• Incisional hernia كە هەر دوولاتەنیشتەكانی سك دە گرێتەوە .
.
ئەوە ئەو شوێنانەن كە لە مرۆڤ زۆر شیاون بۆ هەڵاوسانی ئەو جۆرە نەخۆشیە ، ڕەنگە زۆرێك وا لێكی بدەونەوە كە پەیوەندی كردارەكانی جنسی یەوە هەیە و ئیتر پەكی دەخات بەڵام ئەوە دورە لە ڕاستی و هیچ وانی یە وەك ئەوەی خەڵك لێكی دەداتەوە ، بەڵام ئەوەندە نەبێت شوێنەكەی تۆزێك بۆخەڵك هەراسانە كە ئەگەر نا نەخۆشیەكە ، نەخۆشیەكی زۆر باوە و هەمیشە زۆر سادەیە و لە سەرەتاكانی توش بونی دا ئەو هەڵاوساوەیە وەك تورەكەیەك دەردەكەوێت كە دەكرێتە سێ‌ بەشی سەرەكی یەوە وەك ( سەر و مل و پێكهاتەی ناوەوەی ) كە هەر یەكەیان بەرپرسیارە لە جۆرە فرمانێك بەڵام خەڵك ئەو جۆرە نەخۆشی یە كە بە شێوەی هەڵاوساوی یە بە هۆی پاڵ نان بۆ بەشی سەرەوەی سك ون دەكات و دەیشارێتەوە بۆ ئەوەی دیا نەبێت ، كەچی دوای لێ‌ ی پیس دەبێت و بۆی هەیە لێ‌ ی ببێتە لاڕەشە و ئیتر حاڵی زۆر خراپ دەبێت و ئازاری بێ‌ ئەندازە لێ‌ پەیدا دەكات كە توانای نامێنێ‌ و ناچار خۆی دەداتە دەستی پزیشك .
ئەو نەخۆشیە بە هۆی پاڵە پەستۆی سەر پێكهاتەكانی لەش بە تایبەتی ژێرەوەی سك و ناوەوەی هەر دوو سەرووی قاچەكانی توش دەبێت ، بەڵام تكایە تۆی دایك و و باوكانی خۆشەویست ژیانی هەموومان گرینگی یەكی زۆری هەیە پۆ پارێزگاری لە ژیانی خۆمان لە بوارەكانی پزیشكی دا سڵ نەكەینەوە و بە گیانێكی لە خۆبوردوویی یەوە بە پیری یەوە بچین بۆ چارەسەر كردنی .
.
هۆكارەكانی توش بوونی ئەو نەخۆشیە :
• كۆخە و پشمین چونكە لە هەردوو بار دا ماسولكەكانی سك توشی خۆ ڕەق كردن و گر1 بوون دێن و پەستانێك لە سەری دروست دەبێت .
• زۆر بوونی قورسایی لەش زیاد لە ئەندازەی كە پێویستی یەتی .
• قەبزی كە ئەویش لە كاتی چونە سەر ئاو دا ناو پۆشی ڕیخۆڵە و ماسولكەكان ئازار دەدات لە كاتی خۆ ڕزگار كردن لە پیسایی .
• ئافرەتی دوگیان كە كشانی ماسولكەكانی ژێرەوەی سك بە هۆی گەشەی كۆرپەلەی ناو سكی .
• كار كردن لە ماسولكەكانی لەش بە بەردەوامیەتی و بێ‌ پشوو دان..
.
سوپاس بۆ دكتۆر.سۆران
……
 له‌دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن
.
.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!