باترییهكی نوێ سێ هێندهی پاتری ئایفۆن توانای ههیه
![](https://1.bp.blogspot.com/-J0-6WQJr5Js/WMm57IFOnVI/AAAAAAAABuU/GIIEYNoV3ZA5ieQEuBm8le_tsHSIOPrjwCLcB/s640/6320171659800_12121212.jpg)
توێژەرێكی ئەمریکی جۆرێکی نوێی باتری داهێناوه كه بهرگهگرتنی سێ هێندهی پاتری ئایفۆنه.
توێژەر (جۆن جۆدینف) توانیویهتی پهره به باترییەک بدات کە پشت بەشووشەی رەق دهبهستێت و ئەمەش مادەیەکە ئایۆنی ئازادی تێدایە کەدەبێتە ناوەندێت بۆ گواستنەوەی کارەبا.
توێژهری ئهمریكی لهوبارهوه رای گهیاندوه، باترییە نوێکە جێی زۆربەی کێشەی باترییەکانی ئێستا دەگرێتەوە و پارێزراوتریشە و زۆرتریش کاردەکات بەبێ ئەوەی پێویستی بەبارگاویکردنەوە بێت.
جۆدینف رایدەگەیەنێت کە دەکرێ ئەم باترییە نوێیە بۆ زیاتر لە 1200 جار بارگاوی بکرێتەوە و لە پلەی گەرمای (-٤)یشدا کاربکات، بهو پێیهی ئەو مادەیەی کەباترییە نوێکەی لێ دروست کراوە لەسۆدیۆم دروست کراوە، ئەمەش لەرووی ژینگەییشەوە بەسوودە.
_________________________________