بۆچی کونێک لە نێوان کامێرا و فلاشی ئایفۆن حەوتدا ھەیە؟

ئەگەر سەرنجی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پڵەست دابێت، کونێک لە نێوان کامێرا و فلاشی ئەو مۆبایلانە ھەیە، ئەم کونەش تایبەتمەندیی خۆی ھەیە. کونێک لە نێوان کامێرا و فلاشی مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پڵەسدا ھەیە، ئەو کونەش بڵندگۆیە و چەند تایبەتمەندییەکی ھەیە، یەکێک لەوانەش، کاتێک ڤیدیۆ تۆمار دەکەیت، دەنگ بە باشتر تۆمار دەکرێت. ئەو بڵندگۆیەی نێوان کامێرا و فلاشی ئایفۆن حەوت تایبەتمەندییەکی دیکەشی ھەیە، ئەویش کاتێک پەیوەندیی دەنگی ئەنجام دەدەیت، دەنگی چواردەورت کەم دەکاتەوە و ناھێڵێت بۆ ئەو کەسە بچێت، کە پەیوەندیی دەنگی لەگەڵدا ئەنجام دەدەیت. ئایفۆن حەوت بەو بڵندگۆیەی نێوان کامێرا و فلاشەکەوە، سێ بڵندگۆی ھەیە، کە یەکێکیان لە بەشی خوارەوەی مۆبایلەکەیە، ئەوەی دیکەشیان لە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکەیە. وێنەکان

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!