له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی بێ شوفێر كه خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه ڕێگه ده‌بڕن، له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن بڵاو بوونه‌ته‌وه و كۆمپانیای "نیسان"ی ژاپۆنی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله زیره‌كه‌كان له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای هه‌ڵبژاردووه.
كۆمپانیای "نیسان"ی ژاپۆنی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبێله زیره‌ك و خودكارانه له شه‌قامه گشتییه‌كانی له‌نده‌ن بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی به‌كاریان ده‌هێنێ و تاقییان ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله كارهبایییانه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن بڵاو كراونه‌ته‌وه و به وردی هێماكانی هاتوچۆ و وه‌ستان و حاڵه‌تی ڕێگه‌كان و كۆتا و یه‌كتربڕی ڕێگه‌كان هه‌ست پێ ده‌كات و به‌سه‌ر پرده‌كان و شوێنه‌كان ده‌كه‌ون، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ئاسایی ئۆتۆمبێله‌كه لێ بخوڕێت.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له پێنج ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان میل شه‌قامه‌كانیان بڕیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه بكات و تا ئێسته‌ش هیچ ڕووداوێكی هاتوچۆیان ئه‌نجام نه‌داوه، كۆمپانیای نیسانیش ئه‌مه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره لێك ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، ته‌كنیك و تایبه‌تمه‌ندی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
جێی باسه پێشتر كۆمپانیای نیسان به فه‌رمی داوای مۆڵه‌تی له پۆلیس و ده‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی شاری له‌نده‌ن كرد تا مۆڵه‌تیان پێ بده‌ن، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئۆتۆمبێله زیره‌كه‌كانیان له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن تاقی بكه‌نه‌وه.
گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ
فێربونی مایكرۆسۆفت ئۆفیس
فێربونی مایكرۆسۆفت ئه‌كسس
فێربونی مایكرۆسۆفت پاوه‌رپۆینت
فێربونی مایكرۆسۆفت ئێكسڵ
فێربونی مایكرۆسۆفت وۆرد
75 وانە بۆ فێربوونی ئێكسڵ
كتێب له‌سه‌ر ئێكسل به كوردی
.
دامه‌زراندنی ویندۆز
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 10
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆ 8.1
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 8
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 7
ئنستۆل كردنی ويندۆز سێرڤه‌ر2008ئه‌نتی ڤایرۆس بۆ كۆمپیوته‌ر
360Total Security
Kaspersky Anti-Virus
McAfee Antivirus
ESET Smart Security
Comodo Antivirus
چه‌ند ئه‌نتی ڤایرۆسی تر
ماڵپه‌ری یانی
فێركاری به كۆرس
كۆكراوه‌ی هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كان
فه‌رهه‌نگی قهسلان
فه‌رهه‌نگی بزاڤ
فه‌رهه‌نگی سمارت
فه‌رهه‌نگی ئای تی
فەرهەنگی زه‌وی ناسی
فەرهەنگی رووكار
چه‌ند فه‌رهه‌نگی تر