چەند كەس ئینتەرنێـتی هەموو جیهان بەڕێوە دەبن ؟ چەند زانیاریەكی سەرنج ڕاكێش لەم بارەیەوە بخوێنەوە​

Keys-to-the-internet-011

هەریەكێك لە شوێنی خۆیەوە (ماڵ، ئۆفیس، فەرمانگە ، بازار،سەیران .گەشت…هتد)بە ئارەزووی خۆی ئینتەرنێت بەكار دەهێنێت ، بەڵام تا ئێستا بیرت لەوە كردۆتەوە كێ توانای ئەوەیە ئینتەرنێـتی هەموو جیهان ڕابگرێت ؟بە واتایەكی تر كێن ئەوانەی سەرپەرشتی هەموو ئینتەرنێتەكانی جیهان دەكەن ؟

 

بە پێی هەوڵێكی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی كلیلی كۆنتڕۆڵی ئینتەرنێتی هەموو جیهان بەشێوەی 7 كارتی زیرەكی هۆشمەندی ئەلیكترۆنی بەدەست حەوت كەسەوەیە و تەنها لە ڕێگای 7 كەسەوە دەتوانن دەست بەسەر ئینتەرنێتی هەموو جیهاندا بگرن .
رێكخراوی جیهانی دیاریكردنی ناوی ژمارەكان ناسراو بە ( ئایكان) كە بارەگای سەرەكی لە ئەمریكایە ئەركی پاراستنی تەواوی ئاسایشی ئینتەرنێتی جیهانیان لەئەستۆ دایە، ئەمە جیا لە دابینكردنی ناونیشان بۆ ماڵپەڕ، سێرڤەر و سیستەمە كۆمپیوتەریەكانی و نێتۆركەكان(ڕایەلەكان) ی جیهان.
واتە ئەم 7 كەسە و بە هۆی ئەم 7 كلیلەوە دەتوانن كۆنترۆلی هەموو جیهان بكەن ، لە هەر ئەگەریكدا بیانەوێت دەتوانن ئینتەرنێتی هەموو ووڵاتێك بیپچرێنن (بەڵام بەپێی یاسا )، هەروەها دەتوانن سیخوری بەسەر هەموو حكومەت و دەزگا و ڕێكخراو و بەرپرسەكان بكەن .
لەمانەش سەرنج ڕاكێش تر ، كۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی سیستەمی (DNS) لە ئەستۆی ڕێكخراوی ئایكانە ، واتە گەر بێت و ئەم ڕێكخراوە هاك بكرێت، ئەوا ئینتەرنێتی هەموو جیهان دەكەوێتە دەست هاككەرەكانەوە ..

سیستەمی دی ئێن ئێس (DNS) تایبەتە بە گۆرینی ئایپی وێب سایتەكان بۆ ئەدرێس ی ئاساییی ، بۆنمونە گەر بێت و تۆ سەردانی ماڵپەری كوردیو بكەیت ، ئەوا ئەبیت بنوسیت 64.27.101.155 بەڵام ڕێكخراوی ئایكان ئەم گۆرانكاریە لە ئەستۆ دەگرێت و كاتێك دەنوسیت KURDIU.ORG ئەوا بە شێوەیەكی تۆماتیكی دەیگۆریت بۆ ژمارە و ماڵپەرەكە دەبێت

_______________

 

سه‌رچاوه‌:kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!