دەنگ و گۆرانیی ماسییەکانی ژێڕ دەریا تۆمار دەکرێ

 
پسپۆڕان هەڵستاون بە تۆمارکردنی "گۆرانییەکی کۆڕاڵی"ی ماسییەکانی زەریای هێمن، ئەمەش لە رێگەی جێگیرکردنی چەند مایکرۆفۆنێکی تایبەت لەژێر دەریاکەدا.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو دەنگانەی کە ماسییەکان لەژێر ئاودا دەری دەکەن، هاوشێوەی دەنگی پۆلێک چۆلەکەیە کە بە یەکەوە بخوێنن، هاوکات دەنگەکەیان لە ئۆرکێسترایەکی موزیکییش نزیکە.
 
لەو بارەیەوە رۆژنامەی "Bioacoustics" بڵاوی کردووەتەوە، پسپۆڕانی زانکۆی کورتین دوای ماوەی نزیکەی دوو ساڵ کارکردن، توانیویانە سەرکەوتوو بن لە تۆمارکردنی دەنگی ماسییەکان لە ناوچەیەکی ئاویی هێدلاند لە ئوستڕاڵیا.
 
لە تۆمارەکەدا حەوت جۆر دەنگ و شەپۆلی دەنگیی جیاواز دەرکەوتووە، کە ماسییەکان لە کات و دۆخی جیاجیادا دەریان بڕیوە.
 
توێژەرانی ئەو زانکۆیە رای دەگەیەنن، کە مەبەستیان لەو کارەیان ئەوەیە کە لە داهاتوودا زیاتر پەرەی پێ بدرێت، بە مەبەستی بەکارهێنانی لە بواری زیاتر ناسینی مرۆڤ بۆ ژینگە و سروشت.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!